وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌ڵیت بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ مه‌ترسییه‌كانی ڕژیمی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رپرسایه‌تیی و ئه‌ركه‌كانمان له‌ گه‌ڵ ئامریكا دابه‌ش كردووه

0
696

رۆژی كورد :
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌ربه‌ره‌كانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ڕژیمی ئێران و ئاماده‌بوونی هێزه‌كانیان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بۆ دابه‌ش كردنی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كان گه‌یشتوون.

به‌ پێی وته‌كانی “نه‌فتالی بێنێت” وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ده‌وله‌تی ئامریكا له‌ ناوچه‌ ژێر چاوه‌دێرییه‌كانی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر عێراق و ئێران و هێزه‌ جێگره‌كانیان ‌به‌ره‌نگاری و به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات و ئیسرائیل هه‌روا به‌رده‌وام له‌ سووریه‌ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌ وڵاته‌ ئه‌كاته ده‌رئه‌نجامی زه‌بر لێدان و پێداكیشان. ناوبراو ئه‌ڵێت : ڕێككه‌وتنی دابه‌ش كردنی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كان حه‌وتووی ڕابردوو له‌ ڕه‌وتی وتووێژ و دانووستانه‌كانی ناوبراو له‌ گه‌ڵ “مارك ئێسپێر”، وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ واشنتۆن به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌.
به‌ پێی وته‌كانی ناوبراو ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسرائیل و ئامریكا به‌رگری له‌ درووستكردنی داڵان یان ڕیگایه‌كی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ ئێران و له‌ ڕیگای وڵاتانی عێراق و سووریه تا كه‌ناره‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ له‌ ولاتی لۆبنان ده‌بێت. وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌ر كاروانێك له‌ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌ك و چۆڵ كه‌ ئیسرائیل ئاگاداری بێت، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كاروانه‌ و ڕێگری ده‌كات له‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ستی و له‌ ئێستادا ۵ كاروانی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران و گرووپی تێرۆریستی حێزبۆڵڵا دا هه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل ڕێگا نادات به‌ ده‌رئه‌نجام بگات و به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنی هاوبه‌شی نووری مالكی، مۆقته‌دا سه‌در و هادی عامێری به‌ ئاماده‌بوونی خامنه‌یی له‌ شاری قۆم
بابەتی دواترئاڵمان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ وڵاتانی به‌شدار له‌ قه‌یرانی لیبی ده‌ركردووه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.