Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان دەست لە کارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان دەست لە کارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

0
1101

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ بیروڕای گشتی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند: بە هۆی بەربەستەکان و گوشارە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەنیسبەت چالاکی ئەندامان و هاوکارانی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بەیاننامەیدا، ئەو ناوەندی مافی مرۆڤە هەتا کاتێکی دیاری کراو بێ وتەبێژ دەبێت.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە: هەنوکە ڕوانگە، بیروبۆچوون، بەیاننامەکان و ڕاگەیەندراوەکانی ئەو ناوەندە لە ڕێگای”ماڵپەڕی ئینسانیت” ناوەندی زانیاری گەیاندنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و دەخرێتە بەردەم بیروڕای گشتی خەڵک.

ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ، ماوەی ٨ ساڵ بوو ئەرکی وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی بەئەستۆوە بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی و دادوەرییەکانی حکوومەتەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە قامیشلوو ڕێپێوانێک بە دژی سیاسەتەکانی پەیەدە بەڕێوەچوو
بابەتی دواترڕۆژنامه‌ی Frihetenی نۆڕوێژی باسی به‌شێك له‌ جینایه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌كا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان