ئا: خەبات رەسووڵی
ئیبراهیم عەلی پوور لە دایک بووی ساڵی 1368 هەتاوی(1989ز) لە شاری بانەیە.باوکی مامۆستای قوتابخانە بووە و بەهۆی ئەوەوە لەگەڵ کامێرا ئاشنا بووە. یەکەم کامێرای ژیانی لە لایەن باپیرییەوە بە دیاری وەردەگرتووە، پاش ئەمە بەشێوەیەکی جیدی هاتووەتە ناو دنیای هونەری وێنەگرییەوە. خوێندنی ئەکادمی وێنەگری نە خوێندووە، بەڵام قەت لە خۆ فێرکردن و ئەزموون کردن نەوەستاوە . ئێستا قوتابی زانکۆیە و لە بواری وێنەگریدا بە دەیان خەڵاتی نێو دەوڵەتی و ناوخۆیی هەیە و ئەندامی وێنەگرانی نێونەتەوەیی جیهانە(FIAP) ئەندامی وێنەگرانی گەنجی ئێرانە( YPHC) وئەندامی کلوپی وێنەی فکوسە.
یەکەم وێنەیەک کە گرتووتە کەنگێ بوو و چۆن بوو؟
– زۆر بە باشی لە یادم نییە کە یەکەم وێنەم کەنگێ گرتووە،بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم یەکەم وێنەم دەبێ لە باوکم گرتبێ، چونکە کە منداڵ بووم بەردەوام کامێرام پێ بوو و وێنەی باوکم کە لە قوتابخانە وانەی بە منداڵان دەگووتەوەم دەگرت. وەک یەکەم پرۆژەی جددیش لە بیرمە جۆزەردانی ساڵی1387(2008ز) بوو.چوومە سەر کانیاوێک و چەندین کاتژمێر وینەی پووشکە بەقوونەم گرت. ئێوارە کە هاتمەوە ماڵێ پتر لە سەد وێنەم گرتبوو و لە خۆشیان نەمدەزانی چ بکەم.پەلەم بوو زوو وێنەکان پیشان ماڵێ و هاورێکانم بدەم.هەستم دەکرد ،کارێکی زۆر گرینگم کردووە و زۆر خۆشحاڵ بووم.
تا چهند له گهڵ مێژووى وێنه و وێنهگرى له كوردستاندا ئاشنایهتیت ههیه؟
– خوێندنەوەم بووە سەبارەت بە وێنەگری لە کوردستان و زۆر زیاتر لە خوێندنەوەش وێنەی کوردستانم کۆ کردووەتەوە و وێنەم دیتووە . گرفتێک کە هەیە ئەوەیە کە لە کوردستان رێفرێنسێکی تایبەت بە مێژوو نییە وجێی لێکۆلینەوەی زانستی زۆر بەتاڵە . هیوادارم رۆژێک بێ لێکۆڵێنەوەی چڕوپڕ بکرێ و زۆر شت روون ببێتەوە . بۆ نموونە هاتنی کامێرا بۆ کوردستان و یەکەم وێنەکان کە گیراون ؟ بەداخەوە مێژوویەکی روونمان لەم بارەوە نییە. ناوی زۆر کەس دەزانم کە پێشتر کاریان کردووە . دەزانم زۆریان سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە، وەک وێنەگرانی سەردەمیش لەئێستادا هەنگاوی زۆر خێرامان هەڵێناوەتەوە و پێشکەوتنەکانمان گەلێک بەرچاون.
تهكنهلۆژیا تاچهنده له خزمهت و له دژایهتى وێنهگرى دا بووه ؟
– تەکنەلۆژیا خزمەتی بە هەموو هونەرەکان کردووە. هونەری وێنەگریش ئیستفادەی لێ کردووە ، هەرچەند وەک هەموو شتێک لایەنی خراپیشی هەیە بۆ نموونە زۆر بوونی لەڕادەبەدەری کامێرا وبەسانا سەیر کردنی هونەری فۆتۆگرافی لە لایەن ناشارەزایانەوە و….تاد.
تا چهنده ئاگادارى كاره جیهانییهكان و رهوتى كارى وێنهگرى له جیهاندا ههی؟
– تا رادەیەکی زۆر ئاگادارم و بەردەوام پێوەندیم لە گەڵ وێنەگرە جیهانییەکان هەیە و هەوڵ دەدەم لە زۆربەی فیستیڤاڵە باشەکاندا بەشدار بم.هەوڵ دەدەم هەموو کات زانستم لە سەر وێنەگری نوێ بکەمەوە و ئاگاداری هەواڵە نوێیەکانی دنیا بم.
بارودۆخى وێنهگرى هونهرى له رۆژههڵاتى كوردستان چۆنه و ئایا گالهرى باش بۆ پیشاندانى كارهكانتان ههیه؟
– تا دێ خەڵک باشتر دەرک بەگرینگی ئەم هونەرە جیهانییە دەکات ،بەڵام بەدڵنیاییەوە گەلەری باش کەمە وبەشێوەیەکی گشتی زۆرمان ماوە تا بگەینە ئاستی جیهانی ، من دوایین پێشانگام لە نێو دەزگایەکی چاپەمەنی(مانگ) دا بەڕێوە برد . مافی کۆپی رایت هیچ مانایەکی نییە .
تاچهنده لهگهڵ سیستمى دیجیتاڵ ئاشناى و ئایا لهگهڵ سیستمى ئهنهلۆگ راحهتترى ، یان به پێچهوانهوه؟
– دوایین زانستەکانم سەبارەت بە سیستمی دیجیتاڵ ئاپدەیتە.خوێندنەوەی تازەم هەیە لە سەر سیستمی تازەی کامێراکان و زانیاریم تەقریبەن لە سەر هەموویان هەیە.دەزانم نوێترین سیستمەکان چۆن کار دەکەن و چی تازەیان پێ ئیزافە بووە. بە سیستمی ئەنەلۆگیش کارم کردووە و یەکەم کامێرای ژیانم ئەنەلۆگ بوو. پێم وایە وێنەگری سەرکەوتوو دەبێ بزانێ بە باشی بە سیستمی ئەنەلۆگ کار بکات. من وەک خۆم حەزدەکەم بە سیستمی ئەنەلۆگ کار بکەم ،بەڵام بە سیستمی دیجیتال ڕاحەتتر وسەرکەوتووتم.چونکە هێندێک کێشە هەیە لە کامێرای ئەنەلۆگ کە لە دیجیتاڵ نییە وەک کێشەی گران بوون تەواو بوونی نێگەتیڤ ، پرۆسەی درێژخایەنی شووشتنەوە وچاپی نێگەتیڤ ، نەبوونی ئیمکانی دووبارە سەیر کردنی وێنەی گیراو و….تاد.
خهڵك تا چ رادهیهك سهردانى پێشانگاى هونهرى وێنهگرى دهكهن؟
– هاتنی خەڵک بۆ پێشانگاکان پێوەندی بە زۆر شتەوە هەیە.پێشانگای کێیە و لە کوێیە وهەروەها لە چ وەرزێکە….تاد،بەڵام ئێستا هونەری وێنەگری وەک زۆربەی هونەرەکانی دیکە خەریکە دۆخی باشتر دەبێ و لە نێو خەڵکدا پتر دەناسرێ. خەریکە وەک هونەر جێ دەکەوێ وخەڵک وەک هونەر و کاری هونەری چاوی لێدەکەن و حازرن پارەی بۆ بدەن. لە دوایین پێشانگامدا 24 وینەم دانابوو، 16 وێنەم لە لایەن هونەردۆستانەوە کڕدرا. بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئابووری خەڵکی خۆمان بە ڕای من ئەوە هەنگاوێکی زۆر زۆر گەورەیە. سەردەمانێک خەڵک وێنەگریان هەر بە هونەر نەدەزانی،ئێستا حازرن بیکڕن و بە شانازییەوە لە ماڵەکانیان هەڵواسن.
تا ئێستا چهند پێشانگات كردووهتهوه؟
– پێشانگای تاکەکەسی تا ئێستا لە ناو ئێران ولە وڵاتانی دیکە 10 پێشانگام هەبووە.پێشانگای هاوبەشیشم زۆر هەبووە، لەوانەیە تا ئێستا پتر لە 30 پێشانگای هاوبەشیشم هەبووبێ.
پرۆژهى داهاتووت چیه و ئێستا به چیهوه خهریكى؟
– هاوکات پێکەوە چەند پرۆژەی وێنەگریم بە دەستەوەیە. تا کۆتایی ساڵیش یەکەم کتێبم چاپ دەکەم.بە شیوەیەکی گشتی کەس نییە پشتیوانیم لێ بکات و زۆر بێ پشتیوانم.ئەوەی هەمە وکردوومە لە سەر هەوڵ و ماندووبوونی خۆم کردوومە. یەکێک لەم پرۆژانەی کە دەمەوێ کاری لە سەر بکەم ویشک بوونی گۆلی ورمێیە و پاشان پرۆژەی منداڵە ئەنفال کراوەکانە وچەند پرۆژەیەکی سووریالی دیکەیە.
ابراهیم علی پور
• عضو دائم انجمن بین المللی عکاسان جهان FIAP وعضو پیوسته باشگاه عکاسان جوان ایران (YPHC) و عضو کلوپ عکس فوکوس
افتخارات بین المللی
* برنده مدال طلای انجمن عکاسان آمریکا در جشنواره IVAF
* برنده مدال طلای سالن هنرهای زیبا جشنواره BENGAL AUTUMN
* برنده تنها جایزه آوانگارد جشنواره بین المللی PERSPECTIVE TWO
* دارنده نشان افتخار داوران در جشنواره بین المللی عکس خیام
* مقام اول جشنواره FOTOSTROM کشور اسلوونی در بخش “سفر”
* برنده جایزه ویژه سردبیر داوران در جشنواره CCCLUB در بخش “طبیعت”
* برنده مدال Pp Gold در جشنواره MIRACLE IMAGE در بخش سفر
* دارنده “جایزه MCPF” ٦٦مین جشنواره عکس Midland انگلستان در بخش COLOR
* روبان تقدیر سازمان جهانی عکاسان در جشنواره بین المللی PERSPECTIVE TWO
* منتخب جشنواره بین المللی عکس یونیسف Reading Change My Life
* و دهها عکس برگزیده و تقدیر شده در جشنواره های بین المللی دیگر
* حضور در نمایشگاههای گروهی کشورهای چین ـ قبرس ـ صربستان ـ مونته نگرو ـ هلند ـ ژاپن ـ اسلوونی ـ انگلستان ـ بلغارستان ـ آرژانتین ـ بنگلادش ـ آمریکا
* برگزاری نمایشگاه انفرادی در کشور اسلونی 2013
جوایز ملی
* مقام دوم جشنواره عکس راهنمایی و رانندگی
* مقام سوم جشنواره ملی عکس معلولین و زندگی
* تقدیر ویژه هیئت داوران در سومین بینال عکس “فرش دستباف”
* انتخاب برتر جشنواره سراسری “قابهای بهشتی”
* عکس شایسته تقدیر در جشنواره عکس “سلامت روان”
* اثر منتخب جشنواره فیلم و عکس مستند” بشردوستی”
* عکس برگزیده جشنواره عکس دالاهو 1392
* عکس برگزیده جشنواره “زن و زندگی شهری” در دو دوره
* برگزیده 2 دوره جشنواره “عکس رشد”
* تقدیر ویژه داوران در جشنواره عکس رواق و سردر های ایرانی ـ اسلامی
* عکس دوم و عکس برگزیده در جشنواره منطقه ای عکس بوکان
* عکس برگزیده داوران جشنواره عکس منطقه ای محیط زیست
* عکس برگزیده جشنواره عکس تیبا
* برگزیده و راه یافته به دهها جشنواره و فستیوال داخلی دیگر
* عکاس فیلم های: – فرش دستباف کردی – شاتر – سیاه سفید – شوناس – مهمان پاییز – شاخ به شاخ – جاده های فرعی و گرافیست فیلم تاوان