ڕۆژی كورد :
هاوڕێی به‌ڕێز و تێكۆشه‌ر كاك “فه‌رهاد میرۆزاده” چالاكی سیاسی و ڕاگه‌یه‌ندكار و هاوكاری ناوه‌نده‌كه‌مان، ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” له ساڵی ١٣٤٢ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ١٩٦٣ی زایینی له گوندی شێره‌نی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له گونده‌كانی شێره‌نی و لوولیك ته‌واو كردووه و دواتر سالی ١٣٦١ی هه‌تانوی پیوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كردووه و ماوه‌ی ١٥ساڵ له ڕیزی خه‌باتكارانی ئه‌و حیزبه دا له به‌شه نیزامییه‌كان و به‌شی ته‌شكیلاتی و ڕێكخستن خه‌بات و چالاكی كردووه و لێپرسراوی ڕیكخستنه‌كانی ناوچه‌كانی ئه‌نزه‌ل و كه‌ناربه‌ڕۆژ سه‌ر به شاری ورمێ و هه‌ر وه‌ها ناوچه‌ی شپێران سه‌ر به شاری سه‌ڵماس بووه.هاوینی ساڵی ١٩٩٧ی زایینی داوای مافی په‌نابه‌ری له كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش كردووه و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی پێنج ساڵ له ساڵی ٢٠٠١ گه‌یشتووه‌ته وڵاتی نوروێژ و تا ئێستاش له‌و وڵاته نیشته‌جێ و شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یه. كاك فه‌رهاد له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌دا به‌شداری چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و چالاكی حیزبی كردووه له وڵاتانی ئێسكاندیناوی و هاوكات له به‌شی ڕاگه‌یاندن هاوكاری ناوه‌ندی ڕۆژی كوردی كردووه و هاوكاری به‌رده‌وامی له گه‌ڵ ناوه‌نده‌كه‌مان ڕاگرتووه. ئێمه وه‌كوو به‌رپرسانی ناوه‌ندی ڕؤژی كورد چه‌ن پرسیارێكمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد له سه‌ر چالاكییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌وانیش ئه‌ركیان كێشا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان به‌م شێوازه بۆ به‌ڕێكردووینه‌وه.
پرسیاری یه‌كه‌م : ناوه‌ندی ڕۆژی كورد، ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنی كوردستانییه، پێوه‌ندییه‌كانی ئێوه وه‌كوو به‌رپرسێكی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ولات له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه به گشتی و كوردستانیانی دانیشتووی تاراوگه به تایبه‌تی له چه ئاستێكدا بووه؟
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م : پێوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ناساندنی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان بووه. من خۆم بۆ ئه‌كه‌م جار له ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی دا به‌شداری لایڤێكی ڕاسته‌وخۆی ناوه‌ندی ڕۆژی كوردم كردووه كه ئه‌و كات هاوڕێی خۆشه‌ویستم كاك ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵاهی یه‌ك له دامه‌زرێنه‌ران و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و جێگای دڵخۆشی بوو بۆ بینه‌ران و بیسه‌رانی به‌رنامه لایڤه‌كانی ناوبراو و جه‌ماوه‌رێكی زۆری به ده‌وری خۆی دا كۆ كردبووه‌وه.
پرسیاری دووهه‌م : ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ له به‌شی ڕاگه‌یاندن چالاكی كردووه، به ڕای جه‌نابتان تا چه ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی جێگه وپێگه‌ی خۆی له دڵی كۆمه‌ڵگادا بكاته‌وه؟
وه‌ڵامی پرسیاری دووهه‌م : ده‌توانم بڵێم ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی كاری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو جێگای خۆی له دڵی كۆمه‌ڵگای دیاسپۆرای ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا كردووه‌ته‌وه و هاوكات به پێكهێنانی هه‌ڤپه‌یڤین و چاوپێكه‌وتنه‌كانی و زانیارییه‌كانی له به‌شی هه‌واڵه‌كانی كوردستان و جیهان به گشتی توانیویه‌تی ئه‌و جێگه و پێگه‌ی خۆی نه‌ك ته‌نیا له ناو كوردانی تاراوگه بگره له ناوخۆی وڵاتیش ڕابگرێت و بینه‌ر و بیسه‌رێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و شوێن پێی خۆی وه‌كوو ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندن له ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌یی دا به بڵاوكردنه‌وه بابه‌ته‌كان و وه‌شان له چه‌ندین به‌شی جیاواز و به هه‌موو زمانه زیندووه‌كانی دونیا ڕابگرێت و شوێن پێی دیار بێت.
پرسیاری سێهه‌م : مەرجەکانی ناوەندی رۆژی کورد بۆ وەرگرتنی رۆژنامەوان و راگەیاندکار چییەو پێش مەرجەکانتان بۆ کار‌و چالاکی و تێکۆشانی رۆژنامەوانی نۆێ لە ناوەندەکەتان چییە و چی لە خۆ دەگرێت ؟
وه‌ڵامی پرسیاری سێهه‌م : ناوه‌ندی ڕۆژی كورد هیچ مه‌رجێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری ڕۆژناوانی و ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن نیه ته‌نیا داوا ده‌كات كه‌سه‌كان بێ لایه‌نی خۆیان ڕابگرن و قه‌ڵه‌میان ته‌نیا له خزمه‌ت یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد دا بێت و پێویسته ڕۆژنامه‌وان و قه‌ڵه‌م به ده‌ستانی ناوه‌ندی رۆژی كورد قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان له خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌یان و گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومییه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به گه‌لانی هه‌موو دونیا بێت و حزمه‌ت به بیر و هزری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هاوكات به ڕای من كاری ڕۆژنامه‌نووس گه‌یاندنی زانیاری ڕاست و درووسته به هه‌موو دونیا و خوێنه‌رانی. له كۆتایی دا هیوادارم ڕۆژنامه‌نووسانی و ڕاگه‌یه‌ندكارانی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد زیاتر چالاك بن له سه‌ر چه‌مكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌وڵ بده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و چه‌مكانه و زیندوو ڕاگرتنی كولتووره‌كانمان.