Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران واشنگتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران بڵاو کردەوە

واشنگتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران بڵاو کردەوە

0
1241

ڕۆژی کورد: باس لە سپای تیرۆریستیی پاسداران و ئاژاوەگێڕییەکانی و دەوری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، لە ڕۆژەکانی کۆتایی دەوڵەتی ئۆباما و نزیک بوونەوەی هاتنە سەر کاری ترامپ، هەر دێت وگەرمتر دەبێت.

ڕۆژنامەی ناسراو و جیهانیی “واشنگتۆن پۆست”، ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکی تەسەل ـدا باسی لە چالاکییە ئابوورییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە “سپای پاسداران بۆتە ئیمپراتووریەکی گەورەی بازرگانی و پێش بینی دەکرێ لانیکەم یەک لەسەر چواری ئابووریی ئێرانی لە ژێر دەسەڵات و چاوەدێری دابێ”.

واشنگتۆن پۆست هەروەها باس لە بەهێزبوونی چالاکییە ئابوورییەکانی سپا لە هەشت ساڵ دەسەڵاتی ئەحمەدی نەژاددا کردووە و دەشڵی ئەو چالاکییە ئابوورییانە لە سەردەمی ڕوحانی ـیشدا کەم نەبۆتەوە.

سپای تیرۆریستیی پاسداران، وەک مافیایەکی یەکجار گەورە، بە لەدەستدا بوونی چەک، سەرمایە و هەروەها خۆتێهەڵقووتانی ڕاستەوخۆ لە سیاسەتدا، بە کردەوە ڕژیمی ئێران بەڕێوەدەنا و بەهۆی کەڵەکەبوونی ئەو ئامرازانە لە دەست ئەو ڕێکخراوەدا، لە باڵ ئەوەی کە سپا یەکێک لە بنکەکانی ژێر چاوەدێریی خامنەییە، بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت، توانایی هیچ مانۆڕ و خۆنیشاندانێکی لە هەمبەر سپا نەبێ.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە ئەرتەش چۆتە ژێر دەسەڵاتی سپا و لە ڕاستیدا بەرێوەبەر و فەرماندە سەرەکییەکانی ئەرتەش لە سپاوە هەڵبژێردراون و ئەرتەش هێچ دەسەڵاتێکی کردەیی لە خۆیەوە نەماوە .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەوڵەکانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ خستنە ناو لیستەی تیرۆری سپای پاسداران بەردەوامە
بابەتی دواترکێبەرکێکانی مۆندیالی جیهانیی زۆرانبازیی ئازادی ٢٠١٧ لە کرماشان بەڕێوە دەچێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان