Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان هەڵوێستی نەتانیاهوو لە هەمبەر بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان: بە پەیوەندیمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا...

هەڵوێستی نەتانیاهوو لە هەمبەر بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان: بە پەیوەندیمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەچینەوە

0
1140

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەکی بە دەنگی بێ لایەنی ئەمریکا، پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیەک شارەکسازییەکانی ئیسراییل لە فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە بەو لاوە و لە ناویاندا لە خۆرهەڵاتی ئورشەلیم، لە ڕووی یاساییەوە بە بڕوا ناسی و داوای ڕاگیرانی کرد، نەتانیاهوو لە لێدوانێکدا گوتی “چاو بە پێوەندییەکانی نێوان خۆمان و نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەخشێنینەوە”.

بنیامین نەتانیاهوو، ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی “حەنووکا” کە یەکێک لە جەژنە گرنگەکانی جوولەکەکانە، گوتی: “هەڵوێستی ئەو ولاتانەی کە بە دژی ئیسراییل دەنگیان داوە، تێچووی ئابووری و دیپلۆماتیکی بۆ ئەوان بەدواوە دەبێ”.

نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو بڕیارنامەیەدا دەڵێ: “ڕێگاچاری بنەڕەتی بۆ ڕزگاربوونی ئەو دوو وڵاتە، سەربەخۆبوون و پێکهاتنی دوو وڵاتی سەربەخۆیە و بەم شێوە فەلەستینی و ئیسراییلییەکان لە ئاشتییەکی بەردەوامدا دەمێننەوە”.

نەتەنیاهوو هەروەها گوتی، فەرمانی بە بەپرسەکانی دەوڵەت داوە تا ڕێگاچارەی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بگرنە بەر و هەروەها یارمەتییەکانیان بۆ هەندێ بنکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبڕێت.

پێشتریش چەند سناتۆر و ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕەخنەیان لە ئۆباما بۆ دەنگی بێ لایەن بەو بڕیارنامەیە، گرتبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتاووتوێ کردنی پرسی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەکان لەگەڵ “محەمەد فەرهادزادە”، کادری پێشکەوتووی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
بابەتی دواترتێرۆرەکەی شەوی یەلداو، لەسەر پێ‌بوونی میللەتێک
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان