ئه‌مین خهواله
له به‌ره‌به‌ره‌ی نزیک بوونه‌وه به هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی پارڵه‌مان و سه‌رۆک کۆماری تورکیه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌که ئه‌مڕۆ سه‌ردانی دۆستێکم کرد که خۆی خه‌ڵکی باکووری کوردستان شاری وان ه و پێشتر به هۆی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و وڵات په‌رستی کێشه‌ی زۆری بۆ درووست بوو و له سه‌رکار له شاره‌داری وان ده‌رکراوه و ته‌نانه ت به هۆی کێشه سیاسیه‌کانی به ناچار چه‌ن ساڵ له هه‌رێمی کوردستان له شاری سلێمانی ژیاوه و ئێستا به ناچاری بۆ بژیوی ژیانی رۆژانه‌ی له مارکێتی شت و مه‌کی خوارده‌مه‌نی خه‌ریکی ئیش و کاره و نایهه‌وێت جارێکی دیکه کێشه‌ی بۆ ساز بێت بۆیه ئێزنی ئه‌وه ی نه‌داوه که ناوی ته‌واوی بهێنین و به کاک ڕه‌وه‌ن ناوی ئه‌هێنم.
پرسیارم کرد له کاک ڕه‌وه‌ن بارودۆخه‌که چۆن ئه‌بینێت و چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌که‌ی زۆر به ڕاشکاوی وتی به داخه‌وه راسته ئێمه هه‌موومان برامان،خۆشکمان، ئامۆزامان له ناو (پ ک ک) دایه به‌ڵام به داخه‌وه (پ ک ک) بارودۆخه‌که‌ی شێواند. بینیمان جاری پێشوو دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر (ه د پ) وه‌ک نوێنه‌ری کوردان ده‌ورێکی چاکی نواند و توانی به وه‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 80 کورسی بچێته پاڕله‌مانه‌وه و ئه‌وه بۆ خۆی ئه‌یتوانی ستارتێکی باش بێت بۆ بردنه سه‌رمێزی دۆزی ڕه‌وای کورد به‌ڵام به داخه‌وه نه‌زانم کاری (پ ک ک) وای کرد هه‌موو ڕێسه‌کانی کرده‌وه به خوری. کاک ڕه‌وه‌ن وه‌کوو کوردێکی دڵسوز و نیشتمان په روهر ئه‌ڵێت به داخه‌وه له ئه‌مڕۆ دا (پ ک ک) وه‌کوو تێروریست چاو لێ ده‌کرێت و ته‌نانه ت له ناو خه‌ڵکی خۆشمان دا پێگه‌یه‌کی نه‌ماوه.
ئه‌و دۆسته ئه‌ڵێت ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه چۆن ئه‌توانی به کڵاش له به‌رانبه‌ر تانک و تۆپ دا خۆ ڕاگری بکه‌ی ئه‌ویش به سیاسه‌تێکی هه‌ڵه و چه‌واشه که (پ ک ک) ویستی شه‌ڕ له شاخه‌وه بهێنێته ناو شار که وه‌ک بینیمان بوو به هۆی له ناوچوونی مناڵی فه‌قیر و هه‌ژار و خه‌ڵکی بێ گوناح ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بوو که بووه هۆی رووخانی خۆی و پشت لێکردنی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی وه‌ک بینرا جاری پێشوو که‌مترین رێژه‌ی ده نگهکان بۆ (ه د پ) له شاره کورده‌کان ده‌رکه‌وت. کاک ڕه‌وه‌ن ئاماژه‌ی پێدا و وتی پێشتر مافی ده‌نگ ههڵبڕینمان نه‌بوو هه‌ر چه‌شنه جووڵه‌یه‌ک سه‌ر نێزە و باتۆمی سه‌ربازه تورکه‌کان بوو به‌ڵام ئێستا باشتره مافی ده‌نگدان و مافی خۆ به‌ربژێر کردن و مافی زۆر شتی دیکه‌مان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی که‌سانی دڵسۆز و چاوکراوه‌یی نه‌ته‌وه ی کورد وه‌ک ئاگادارین ئه‌و ماوه‌یه شاره‌داریه‌کان له شاره کورده‌کان که‌وتنه ده‌س لایه‌نی (ه د پ) و ئه‌و ماوه‌یه‌ش گه‌نجانێکی زۆر له شاره‌داریه‌کان و ئیداره‌کان هاتنه سه‌ر کار و خزمه‌تێکی چاکیان کرد به جه‌ماوه‌ری خۆیان به‌ڵام چه‌واشه‌کاریه‌کانی (پ ک ک) وای کرد که شاره‌داری له (ه د پ) وه‌رگیراوه و هه‌موو ئه‌و گه‌نجه دڵسۆزانه له سه‌ر کار لابران و دۆخه‌که وه‌ک جارانی لێهاته‌وه.
له کاک ڕه‌وه‌ن پرسیارم کرد به ڕای جه‌نابتان راژه‌ی ده‌نگی پارته‌کان چۆن ده‌بێت؟ ئه‌ویش ئاوا جوابی داینه‌وه و وتی : به ڕای من و زۆر خه ڵکی دیکه ئه‌مجاره (ه د پ) له وانه‌یه 10 تا 11 له سه‌دی ده‌نگه‌کان بهێنێته‌وه و ئاماژه‌ی پێدا و وتی له راستی دا هێشتا خه‌ڵک نا‌وێرن به ئاشکرا ڕای خۆیان ده‌رببڕن بۆ پشتیوانی (ه د پ) به‌ڵام بێ گومان ده‌نگی خۆیان ئه‌خه‌نه پاڵ (ه د پ).
پارتی (ئا ك پ) وه‌کوو پارتی سه‌ره‌کی حکوومه‌ته و به پێدانی واده و به‌ڵێنی زۆر جه‌ماوه‌ری له خۆی کوکردۆته‌وه له‌وانه‌یه 40 له سه‌دی ده‌نگه‌کان وه ده‌ست بهێنێت. دژبه‌ری گه‌وره‌ی حکوومه‌ت جه‌ماوه‌رێكی پارتی (ج ه پ) پارته‌که‌ی موحه‌ڕه‌م ئینجه باشی له خۆی کۆکردۆته‌وه و ئه‌ویش له وانه‌یه بتوانی 30 هه‌تا 35 له سه‌دی ده‌نگه‌کان بۆ خۆی بهێنێته وه.
پارتی ره گهزپهرسته تورکه‌کان(م ه پ) به ڕای ئه‌وان زیاتر له 5 له سه‌د ناهێنێته‌وه و پارته‌کانی دیکه‌ش وه‌کوو سه‌عاده‌ت و هۆدا پارتی 1 له سه‌د یان که‌متریش ئه‌هێنن. پرسیارم له کاک ڕه‌وه‌ن کرد به ڕای جه نابتان هه‌ڵبژاردن ئه‌چێته ده‌وری دووهه‌م ئه‌ویش له جوابی پرسیاره‌که‌م دا وتی به دڵنییایه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌چێته ده‌وری دووهه‌م و ئاماژه‌ی پێدا که له ده‌وری دووهه‌م دا پارتی (م ه پ) ده‌نگی خۆی ئه‌خاته پاڵ ده‌نگی پارتی حاکم پارتی (ئا ک پ) و به بڕوای ئه‌وان پارتی (ه د پ) یش ده‌نگه‌کانی خۆی ئه‌خاته پاڵ ده‌نگی پارته‌که‌ی مۆحه‌ڕه‌م ئینجه چونکه پێیان وایه (ج ه پ) تۆزێک له (ئا ک پ) باشتره و وتیشی له گه‌ڵ کچێکی دۆستی قسه ی کردووه و ئه‌و پرسیاره‌ی لێ کردووه که له ده‌وری دووهه‌م دا ده‌نگ به کێ ئه‌دات ئه‌ویش جوابی داوه‌ته‌وه که ده‌وری دووهه‌م چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی خۆم ئه‌بڕم و به په‌نجه گه‌وره‌که‌م ده‌نگ ئه‌ده‌م به موحه‌ڕه‌م ئینجه.
له درێژه ی باسه‌که‌دا کاک ڕه‌وه‌ن هێنایه سه‌ر ئه‌وه ی که موحه‌ڕه‌م ئینجه به سیاسه‌تی خۆی توانیوه‌تی به جورێک رێگا بۆ خۆی خۆش بکات ئه‌وه‌ی که وتوویه‌تی ده‌بێت دۆزی کورد بێته سه‌ر مێزی پاڕله‌مان و چاره‌سه‌ری باشی بۆ بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه گۆڕینی بیروڕا و وته‌کانی به‌ڕێز ده‌میرتاشی زیندانی کراو که له پێشدا ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارته‌که‌ی سه‌ر بکه‌وێت و بکرێته سه‌رۆک کۆمار کێشه‌کانی (پ ک ک) چاره‌سه‌ر ئه‌کات و بڕیار ئه‌دات که له ماوه‌ی 6 مانگ دا چه‌ک به (پ ک ک) دابنێت به‌ڵام دوای چه‌ن ڕۆژ له وتارێکی تازه‌دا ئه‌ڵێت پارتی (ه د پ) هیچ پێوه‌ندیه‌کی به (پ ک ک) وه نیه و نابێت. وه هه‌روه‌ها له جوابی داواکاری که‌سانێک که داوای ئازاد کردنی ده‌میرتاشیان کردبوو ئه‌ردۆغان ئه‌ڵێت چۆن رازی بێت به ئازاد کردنی که‌سێک که بۆته هۆی له‌ناوچوونی 53 که‌سی بێ گوناح ئه‌مانه هه‌مووی بۆشاییه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی (ه د پ) ئه‌مجاره نه‌توانێت وه‌کوو جاری پێشوو سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و له‌وانه‌یه زۆر به ئاسانی گوڕهپانهکه چۆڵ بکات.
له لایه‌ن خۆم و هاوکارانم له ناوه‌ندی رۆژی کورد ده‌ست خۆشی ئه‌که‌م له کاک ڕه‌وه‌ن بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته کورته و سپاسی ئه‌که‌ین.