Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێران لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام” بەردەوامە

هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێران لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام” بەردەوامە

0
1213

دوای ئەوەی پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا، یاسای گەمارۆکانی سەر ئێرانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی تر درێژ کردەوە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام باس لە دژکردەوە لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتننامەی ناوکیی نێوان ئێران و ٦ زلهێزەکەی جیهان دەکەن و خامنەیی ـش ئەوەی وەک پێشێلکردنی بەرجام لە قەڵەم دا.

ڕۆژی کورد: محەممەد تەخت ڕەوانچ، جێگری ئوروپا و ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ “ئەلعالەم”، هەڕەشەی کرد کە لە ئەگەری پەسەند کرانی بڕگەی پەسەندکراوی پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە گەڵاڵەی “داماتۆ” لەلایەن ترامپ ـەوە، ئەوانیش دەست لەسەر دەست دانانێن.

ڕەوانچی ـیش ڕێک وەک خامنەیی چەسپاندن و انانی هەر جۆرە گەمارۆیەک لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکای بە دژ و پێچەوانەی ڕێکەوتنی “بەرجام” لە قەڵەم دا و گوتی ئەگەر بێت و دەوڵەتی ترامپ ئەم بڕگە پەسەندکراوە واژۆ بکات ئەوا “زەربەیەکی کاریگەری لە بەرجام داوە”.

یاسای “داماتۆ” ساڵی ١٩٩٦ی زایینی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بۆ گەمارۆ خستنە سەر ئێران پەسند کراوە و بەو پێیە ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلار لە ئێران سەرمایەگوزاری بکەن، مافی کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکایان نامێنێ.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەسیجەکان دەدوا، گوتی لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام”، دژکردەوەمان دەبێت.

خامنەیی لە میانەی لێدوانەکەیدا ئەمریکای بە بەڵێن شکێن ناوبرد و گوتی: “دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە پرسی ڕێکەوتننامەی ناوکی دا تا ئێستا چەندین پێشێلکاریی جیاجیای ئەنجام داوە کە نوێترینیان، نوێ کردنەوەی گەمارۆی ١٠ ساڵەیە.

قسەکانی خامنەیی ئاماژە بە نوێ کرانەوەی یاسای گەمارۆکانی ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٩٦ ـەوە لەسەر ئێران پەسەند کراوە و حەوتووی ڕابردوو، پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر پەسەندی کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفیلمسازی كورد كه‌یوان كه‌ریمی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا
بابەتی دواترکوژرانی زیاتر لە ٥٠ ئێرانی لە تەقینەوەیەک لە حیلەی ئێراق
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان