هێمن، شاعیری ئیشق و ئازادی، ٣٢ ساڵ دوای کۆچیشی هەروا لە ترووپکی ئەدەبدا ڕاوەستاوە

0
1562

یادی ڕۆژی کورد:

ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە ٣٢ ـهەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانی شاعێر، نووسەری و وەرگێڕی پڕ بەهرەی نەتەوەی کوردە.

شاعێر، نووسەر و وەرگێڕی مەزنی گەلی کورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكریی ناسراو بە ” هێمن موکریانی ” له ساڵی ۲٦۲۱ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹۲۱ی زایینی له گوندی ” لاچین “ـی شاری مه‌‌هاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە ژیانی هه‌ڵێناوە.

مامۆستا هێمن، سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا “سه‌عید ناكام” ده‌ست پێكردووه و پاشان باوكی رەوانەی شاری مه‌هابادـی کردووە و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا دەستی بە خوێندن کردووە، تاكوو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌م بە قوتابیەکی زیره‌ک ده‌رچووه.

 پاشان باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ هێناویەتە دەرەوە و بردوویه‌ته خانه‌قای شێخ بورهان بۆ خوێندنی وانەی مەلایەتی، چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ خۆیندوویەتی و له ته‌مه‌نی ۱۷ ساڵیدا ده‌ستی له خۆیندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خۆینده‌واری هۆشیار کە له‌ وتووێژی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی هەبووه.

Image result for ‫مامۆستا هێمن‬‎ له سا‌ڵی ۲٦٤۱ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹٤۱ی زایینی، به‌هره‌ی شاعێری له‌لا خۆلقاوه و ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شێعری کوردی كردووه، له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعێره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردوته‌وه و پاشان بە خۆپێگەیاندن و بەهۆی حەز و خولیا بوونی شێعر و ئەدەبی کوردی بووته خاوه‌نی ده‌نگ و رەنگ یان باشترە بڵین بەرهەمی تایبه‌ت بە خۆی کە بەراستی بەرهەمگەلێکی پڕ سۆز و هەستی بەجێهێشتووە بۆ گەلەکەمان.

مامۆستا هێمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.کاف” له ۲۵ی گەلاوێژی ۲٦٤۲ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱٦ی سبتامبری ۱۹٤۲ی زایینی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوەیە و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له ۲۵ی گەلاوێژی ۲٦٤۵ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱٦ی ئاگۆستی ۱۹٤۵ی زایینی گۆڕدرا به حیزبی دیموكراتی كوردستان، مامۆستا هێمن بوو بە ئه‌ندامێكی فەرمی و چالاکی ئه‌و حیزبە و لە بەشی چاپخانەی حیزبی دێموکراتدا ئەرکی پێسپێردراوە و شێعر و بەرهەمەکانی خۆشی لە گۆڤارەکانی ئەوکاتی حیزبی دێموکراتدا بڵاو کردووەتەوە و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیکی كوردستان به سه‌رۆک کۆماری پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له ۲ی رێبەندانی ۲٦٤۵ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۲۲ی  ژانڤیەی ۱۹٤۵ی زایینی دامه‌زرا، مامۆستا هێـمن شێعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خۆینده‌وه.

مامۆستا هێمن موکریانی له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ژار، شاعێریکی دیکەی ناسراوی گەلەکەمان، بوونەتە شاعێرانی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا قازی نەمر.

 كۆماری پڕدەستکەوتی نەتەوەی دیموراتیکی کوردستان، له ۵ی بەفرانباری ۲٦٤٦ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۷ی دیسامبری ۱۹٤٦ی زایینی، لە لایەن ڕژیمی کۆنە پەرەستی شاهەنشاهی پەهلەوییەوە Image result for ‫مامۆستا هێمن‬‎کۆتایی پێهات.

 دووایی کۆتایی پێهاتنی کۆماری کوردستان، مامۆستا هێمن لە بەر دامەزراوە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی پەهلەوی بەناو “ساواک” ((سازمان اطلاعات و  امنیت کشور)،(رێکخراوەی زانیاری و پاراستنی وڵات)) ناچار بوو رووبکاتە شاخ و چیاکانی کورستان و خۆی حەشار بدات تا كاتێک كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی پێشەوا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی بیست، ‌پاش لە سێدارەدانی پێشەوا و هاوڕێیان مامۆستا هێمن خۆی گه‌یانده باشووری كوردستان تاكوو بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان ئارام بوووە، لە دوای هێور بوونەوەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیانی بەسەر برد.

له‌دوایی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له باشووری كوردستان هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕانی ئەو بەشە و پاش ماوه‌یه‌ک مانەوە لە باشووری کوردستان، چووە به‌غدا و لەوێ وەکوو پەنابەر ژیانی بەسەر برد تاکوو شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێکرد.

 له‌گه‌ڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ۲٦۷۹ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹۷۹ی زایینی، گه‌ڕایه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لەوێ ژیانی بردە سەر تاکوو ماڵئاوی لە ژیان کرد، رۆژی ۲٨ی خاکەلێوەی ۲٦۸٦ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۷ی مارسی ۱۹۸٦ زایینی، كۆچی دواییكرد.

مامۆستا هێمن موکریانی لە ژیانی پڕبەرامە و بەسەمەرەیدا، خاوەن چەندین بەرهەمی بڵاو کراوەی خۆی بووە.

بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن بریتین لە:

١ـ دیوانی هێمن.

۲ـ بارگەی یاران.

٣ـ تاریک و ڕوون (شیعر و پەخشان) بڵاو کراوەی ساڵی  (۲٦۷٦ی کـ)( ۱۹۷٦ی ز).

٤ـ پاشەرۆک (شیعر و پەخشان).

۵ـ توحفەی موزەففەرییە(فۆلکلۆری. کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە و مامۆستا ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).

٦ـ شازادە و گەدا.
٧ـ قەڵای دمدم.
٨ـ ھەواری خاڵی.
٩ـ چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز.
١٠ـ ئەفسانە کوردییەکان (کاری قەنات کوردۆ کە مامۆستا ھێمن وەریگێڕاوەتە. سەر زمانی فارسی).
١١ـ ناڵەی جودایی (شیعر، بڵاو کراوەی (۲٦۷۹ی کـ)(۱۹۷۹ی ز)).
١٢ـ پاشەرۆکی ھێمن (کۆمەڵە وتار، بڵاو کراوەی (۲٦۷۸ی کـ)(۱۹٦۷ی ز) مەهاباد).

Image result for ‫مامۆستا هێمن‬‎یەکێک لە بەناوبانگترین شێعرە نەتەوەیەکانی مامۆستا هێمنی مەزن ئەم شێعرەی خۆارەوەیە کە ئەفەرمێت.

“کوردم ئەمن

گەرچی توشی ڕەنجەڕۆی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقـی چـاوی کــەژاڵ و گـەردنی پــڕ خاڵـی نیـم
ئاشقــی کـێو و تـەلان و بـەنـدەن و بـەردم ئەمــن

گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکــەری بێگانە ناکـــەم تا لە سـەر هـەردم ئەمـن

مــن لـە زنجیــر و تەناف و دار و بەنـد باکــم نییـە
لەت لەتم کەن، بمکۆژن هێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن”.

ئامادەکردنی: کاروان مێراوی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.