ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم پێشیان بە چوونی خەڵکی مەریوان و ناوچە بۆ گوندی بالک لە مەریوان گرتووە.
هێزەکانی ڕژیم بە ئاشکرا لەسەر ڕێگای نێوان مەریوان و گوندی بالک وەستاون و ئیزنی چوونیان بە ماشێنی میوانان بۆ ئەو گوندە نەداوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ژومارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم لەو شوێنە وێستاون و ماشێنەکانیان گێڕاوەتەوە و ئیزنیان نەداون بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆژیی گوندی بالک دا بکەن.
بەپێی ئامارەکانی “مرۆڤایەتی” تا ئێستا ١٧ هاووڵاتیی کورد بە هۆی بەڕێوەچوونی بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
نەورۆزی ئەمساڵ کە بە نەورۆزی جامانەکان بەناوبانگ بووە، لەگەڵ پێشوازییەکی بەرچاوی کوردستانیان بەرەوڕوو بووە و ئەوەش ڕق و بێزاریی ڕژیمی لێکەوتۆتەوە.