ھەواڵڕۆژههڵاتی ناوهڕاست هێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل خرانە ئامادەباشییەوە 2024-08-12 0 1025 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هاوکات لە گەڵ هۆشداریی ناوەندەکانی ئەمنیی ئیسرائیل سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە هێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل و سەرجەم فڕۆکەوانەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو . ئەوەهاوکاتە لەگەڵ بڕیاری گرووپەکانی ئاسمانیی ” لوفی هانزا ” و چەندین کۆمپانیای فڕۆکەوانیتر کە داوایان کردووە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ ئیسرائیل ، ئێران ، ئەردن ، لوبنان و چەندین وڵاتیتر ڕابگیرێت . هەرلەمبارەوە کەناڵی ” کان ” ی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی گەڵاوێژ ڕایگەیاندووە ، لە دوای نزیکبوونەوە لە وادەی دیاری کراوی ئێران بۆ هێرشکرنە سەر ئیسرائیل ، فەرماندەیی باڵا فڕۆکەوان توومۆر بار ، گەشتکردنی سەرجەم فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگرتووە . ئەمە بڵاوبکەوە: Share on Facebook (Opens in new window) Facebook Share on Telegram (Opens in new window) Telegram Share on Tumblr (Opens in new window) Tumblr Email a link to a friend (Opens in new window) Email Print (Opens in new window) Print Share on Pinterest (Opens in new window) Pinterest Share on Pocket (Opens in new window) Pocket Share on WhatsApp (Opens in new window) WhatsApp Share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Share on X (Opens in new window) X Share on Reddit (Opens in new window) Reddit Share on بالاترین (Opens in new window) بالاترین Like this:Like Loading... Related سهرنج و كۆمێنت كۆمێنت