ڕۆژی كورد :
ماوه‌ی مانگێك دوای ده‌سپێكی چالاكی هیرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له باكووری سووریه، تێكهه‌ڵچوونێكی ئه‌سته‌م له نێوان سۆپای توركیه و هێزه چه‌كداره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوه. جیا له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانی “ته‌ل ته‌مر و سه‌رێكانی” هیزه ئاسمانییه‌كانی توركیه ده‌ستیان داوه‌ته بۆردومانكردنی ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی كورده‌كان.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی
سووریه باس له تێكهه‌ڵچوونی ئاسته‌م له نێوان هێزه چه‌كداره كورده‌كان و سه‌ربازه‌كانی
سۆپای توركیه ده‌كات. هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیه
چه‌ن ناوچه‌یه‌كیان له ڕۆژئاوای كوردستان و له باكووری سووریه كردووته ئامانجی
هێرشه‌كانی خۆیان. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه له ناوچه‌كانی “ته‌ل
ته‌مر و سه‌رێكانی” ڕوویداوه، ته‌ل ته‌كر له ٤٠ كیلۆمه‌تری
مه‌ودای نێوان وڵاتانی توركیه و سووریه هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه
شاری سه‌رێكانی له‌م ناوچه سنووریه دا هه‌ڵكه‌وتووه. له ئاكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌دا چواری سه‌ربازی سۆپای سووریه كوژراون. ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رمیی سووریه “سانا” پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه چه‌ن شه‌ڕڤانی كورد و سه‌ربازێكی هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌رمیی
ده‌وڵه‌تی سووریه له ڕه‌وتی ئه‌م ئاڵۆزیی و تێكهه‌ڵچوونانه‌دا كوژراون. بی پێی
هه‌واڵێك كه له لایه‌ن سه‌رچاوه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه بڵاو
كراوه‌ته‌وه، له ڕه‌وتی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا له نێوان سۆپای
توركیه و هێزه چه‌كداره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سۆپای سووریاوه ٥ سه‌ربازی
سووری كوژراوه و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. تا ئێستا له ئه‌گه‌ری خه‌ساره‌كانی
هیرشه ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كورده‌كانی
رۆژئاوای كوردستان له باكووری وڵاتی سووریه زانیارییه‌كی ته‌واو بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رمیی توركیه “ئاناتۆلی” به بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕاپۆرتێك باسی له پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی توركیه كردووه سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی
ئاگربه‌ست. ڤلادیمیر پووتین و هاوتای توركیه‌یی ناوبراو، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان
له مانگی ئۆكتۆبری ڕابردوو له سه‌ر جێگركردنی ئاگربه‌ست له ڕۆژئاوای كوردستان
ڕێكه‌وتنیان كردبوو. پێویسته وه‌بیر بهێنینه‌وه چالاكی سه‌ربازی توركیه و هێرشه‌كانی
بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ڕۆژی 9ی ئۆكتۆبر ده‌ستی پێكردبوو. پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو
كه هێزه‌كانی پێوه‌ندیدار به “یه‌كه‌كانی پارێزه‌ری گه‌ل”
ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستانیان به جێهێشتبوو. هاوكات
ده‌رچوون و پاشه‌كشێی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئا‌مریكا له ڕۆژئاوای كوردستان به
كرده‌وه ڕێگای بۆ ده‌سپێكردنی چالاكی سه‌ربازی و هێرشی توركیه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای
كوردستان ته‌خت كردبوو.
دوای ڕێكه‌وتنی نێوان ڕێبه‌رانی ڕووسیه و توركیه بڕیار له سه‌ر ئه‌وه درا كه
كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان هه‌ر دوو وڵاتانی توركیه و سووریه
هاوبه‌ش بێت. توركیه له سه‌ر ئه‌وه سوور بوو كه دوای چۆڵكردن و به جێهێشتنی
شه‌ڕڤانه كورده‌كان له‌م ناوچانه، بڕی نزیك به ٢ ملوێن
كه‌س په‌نابه‌ری سووری له‌م ناوچه جێگر بكات. پاشه‌كشێی هێزه كوردییه‌كان له
ناوچه‌ی سه‌رێكانی پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه له كاتێك دایه كه هێشتا له چه‌ن
شوێنێكی ناوچه سنوورییه‌كان چه‌ن گرووپی پێوه‌ندیدار به هێزه چه‌كداره‌كانی
كورد بوونیان هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی سه‌ره‌كی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و
تێكهه‌ڵچوونی زیاتری هێزه‌كانی سۆپای توركیه و شه‌ڕڤانه كورده‌كانی رۆژئاوای
كوردستان. توركیه له ده‌سپێكی هیرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان توانیویه‌تی
كۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌ك به پانتایی نزیكه‌ی ٤٨٠٠ كیلۆمه‌تری چوار گۆشه له خاكی
ڕۆژئاوای كوردستان بخاته ژێر كونتڕۆڵی خۆی و ده‌ست به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا
بگرێت.