ڕۆژی كورد :
هێرشی ئه‌ندامێكی گرووپی تیرۆریستی داعیش بۆ سه‌ر په‌ره‌ستگایه‌كی كه‌میینه‌كانی سیك له ولاتی ئه‌فغانستان ۲۶ كوژراوی به دواوه بوو. هاوكات هێزه تایبه‌تییه‌كانی پۆلیسی به‌رگری ئه‌فغان لانیكه‌م گیانی ۸۰ كه‌سی دیكه‌یان له ناو ئه‌م په‌ره‌ستگایه ڕزگار كرد، له كاتێكدا كه كه‌سی هێرشبه‌ر به چه‌كی ئۆتۆماتیك ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووان له ناو په‌ره‌ستگاكه ده‌كرد.
سه‌رله‌به‌یانی
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۵‌ی ئادار له ده‌رئه‌نجامی هێرشی
تێرۆریستێكی ئه‌ندامی داعیش بۆ سه‌ر په‌ره‌ستگایه‌كی كه‌میینه ئایینه‌كانی سیك له
كابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان تا ئێستا ۲۶ كوژراو هه‌یه له ناو كوژراوه‌كان دا باس له كوژرانی مندالێك كراوه. ئه‌م
هیرشه له گه‌ڕه‌كی “شووربازاڕ” یه‌كێك له
گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی شاری كابۆل ڕوویداوه كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كومه‌ڵێك له
دواكه‌وتووانی ئایینی سیك له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ژین و هاوكات په‌ره‌ستگای ئایینی ئه‌وان
له گه‌ڕه‌كه هه‌ڵكه‌وتووه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاسۆشۆیتێدپرێس له ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌ندامێكی گرووپی تێرۆریستی داعیش له گه‌ل هێرش بۆ سه‌ر په‌ره‌ستگای
ئه‌م گرووپه كه‌میینه‌یه له‌م گه‌ڕه‌كه كۆمه‌ڵێكی زۆری له ئاماده‌بووانی ئه‌و
په‌ره‌ستگای وه‌كوو باره‌مته بۆ ماوه‌ی چه‌ن كاژێر ده‌سبه‌سه‌ر كرد، هێزه تایبه‌تییه‌كانی
پۆلیسی به‌رگری و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن كاژێره‌دا
به وردی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی وه‌زعه‌كه و بارودۆخه‌كه بوون بۆ ڕزگاركردنی
گیانی بارمته گیراوه‌كانی ئه‌م پیشهاته به‌ڵام له ئاكامدا ز دوای چه‌ن كاژێرێك ۲۶
كه‌س له بارمته‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسه‌وخۆی ئه‌م تێرۆریسته به چه‌كی جۆری
ئۆتۆماتیك كوژران و نزیكه‌ی ۸ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و هاوكات زیاتر له ۸۰ كه‌س
له ئاماده‌بووان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕزگار كران كه له ناو
ڕزگاركراوه‌كاندا چه‌ند میر منداڵ به‌رچاوو كه‌وتوون و به پێی شایه‌دحاڵه‌كان یه‌كێك
له كوژراوه‌كان منداڵێك بووه.
دوابه‌دوای ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه گرووپی تیرۆریستی داعیش به‌رپرسایه‌تیی
ئه‌م هیرشه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و به پێی سه‌رچاوه‌كان كه‌سی هێرشبه‌ر به ناوی
“ئه‌بوو خالید ئه‌لهێندی” به ڕه‌چه‌له‌ك هاووڵاتی هیندییه و باس له‌وه
كراوه كه ئه‌م كه‌سه تا ئیستا له چه‌ندین هێرشی چه‌كدارانه دژی هاوولاتییه
ئیسلامییه‌كانی وڵاتی كه‌شمیر به‌شدار بووه.