ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاناتۆلی باس له‌وه ده‌كات كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تیی ئا‌مریكا ٣ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی پێوه‌ندیدار به ڕژیمی ئێران له خاكی وڵاتی سووریه‌یان بۆردومانكرد. به‌ڕواڵه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئا‌مریكا له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به هاویشتنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی شوێنی جێگركردنی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له وڵاتی عێراق به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
شه‌وی ڕابردوو چوارشه‌ممه
ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌شه‌مه به‌رانبه‌ر به ١١ی ئادار دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی “تاجی”
له نزیكی شاری به‌غدا پێته‌ختی ولاتی عێراقی فێدراڵ كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزه
هاوپه‌یمانییه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكایه كه دژ
به هێزه تێرۆریستییه‌كانی داعیش دامه‌زراوه، كه‌وته به‌ر هێرشی چه‌ن مووشه‌ك و
گولله هاوه‌نێك كه باس له‌وه ده‌كرێت له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی تێرۆریستی
ئێران به ئه‌نجام گه‌یشتبێت. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاناتۆلی، وته‌بێژی
هیزه هاوپه‌یمانییه‌كانی دژه داعیش، به‌ركه‌وتنی ١٥ گولله هاوه‌نی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی
سه‌ربازی تاجی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و هاوكات ڕایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان و
به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه و درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات چه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری دیكه باس له ئه‌نگاوتنی ١٨ مووشه‌ك بۆ سه‌ر
ئه‌م بنكه سه‌ربازییه ده‌كه‌ن.
له هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تاجی له نزیكی شاری به‌غدا دوو
سه‌ربازی بریتانیایی و ئامریكایی و هاوكات شارۆمه‌ندێكی سڤیلی ئامریكایی كوژراون و
لانیكه‌م ١١ چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه سه‌رله‌به‌یانی
ڕۆژی پینجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٢ی ئادار به پێی وته‌كانی ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی
مرۆڤی سووریه جێگیر له له‌نده‌ن پێته‌ختی بریتانیا له ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاند
كه ته‌نیا چه‌ن كاژێر دوای هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تاجی 3 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر
كه پێده‌چێت سه‌ر به هێزه هاوپه‌یانییه‌كان به ڕیبه‌رایه‌تیی ئا‌مریكا بن، دامه‌زراوه‌كانی
گرووپی تۆندئاژۆی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به سۆپای تێرۆریستی ڕژیمی ئێران له نزیك
سنووری وڵاتانی عێراق و سووریه كه‌وتنه به‌ر بۆردوومان و له ئاكامدا ١٨ ئه‌ندامی
هاوشێوه چه‌كداری سه‌ر به هێزه‌كانی سۆپای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كوژران و له
پێ كه‌وتن.