Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان هێرشی بە کۆمەڵی ئەمریکا، ئیسراییل، سعودیە و تورکیە بۆ سەر ئیران لە...

هێرشی بە کۆمەڵی ئەمریکا، ئیسراییل، سعودیە و تورکیە بۆ سەر ئیران لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مونیخ

0
1682

ڕۆژی کورد: لە کۆبوونەوەی ئاسایشی موییخ ـی ئاڵمانی ئەو ساڵ (٢٠١٧)، جیا لەوەی کە مایک پێنس، یاریدەدەری دانۆڵد ترامپ، ئێرانی وەک سەرەکیترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیهان و ناوچە زانی، وڵاتانی ئیسراییل، سعودیە و تورکیەش هێرشی توندیان کردە سەر ئێران.

ئاوگیدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگریی ئیسراییل لەو کۆبوونەوەیدا گوری کە ئامانجی سەرەکیی ئێران، لاواز کردنی سعودیە لە خۆرهەڵاتی ناڤین ـە و هەر بۆیەش ئیسراییل داوای وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توخمەکانی توندوتیژی لە ناوچەیە.

لیبرمەن گوتیشی: “ئامانجی سەرەکیی ئێران لاوازکردنی سەقامگیری لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین و لە ئەنجامدا لاوازکردنی سعودیەیە”.

عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیەش لەو دانیشتنەدا، ئێرانی وەک سەرەکیترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆریسم لە جیهان ناساند و گوتی: “ئێانیەکان دەڵێن کە دەیانهەوێ وەرزێکی نوێ بکەنەوە. ئەوان باس لە داهاتوو دەکەن نەک رابردوو، ئەوە باشە بەڵام لە دۆخی هەنووکەییدا دەبێ چ بکرێت؟. ئێمە ناتوانین کردەوەکانی ئەوان لە ناوچە لەبەرچاو نەگرین. هەروەک پێشتریش گوتوومانە، ئەوان بەدوای هەناردەکردنی شۆڕشەکەیانەوەن. ئێمە چۆن دەتوانین لەگەڵ نەتەوەیەک کە ئامانجەکەی لەناوبردنی ئێمەیە، پەیوەندیمان هەبێ، تا کاتێک کە ئێران لە کردەوەکانی خۆی و لەو ڕێسایانە کە لەسەر ئەو وڵاتە زاڵە، گۆرانکاری پێکنەهێنێت، زۆر ئاستەمە کە بکرێ پەیوەندی لەگەڵ ساز بکرێت”.

جوبەیر لە بەشێکی تر لە لێدوانەکەی خۆیدا گوتی: “جێگای ڕامانە کە بۆچی ئێران تا ئێستاش تەنیا وڵاتێکە کە داعش یان ئەلقاعیدە هێرشیان نەکردۆتە سەر؟”.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیەش یەکێکی تر بوو لەو کەسانە کە لە لێدوانی خۆیدا لە دانیشتنی مونیخ، هێرشی کردە سەر ئێران و گوتی: “ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە تا سووریە و عێراق بکاتە دوو وڵاتی شیعە کە ئەوە زۆر مەترسیدارە”.

شرۆڤەکارانی سیاسی لایان وایە کە ئەو لێدوانانە و چەند هەوڵێکی بەرچاو کە لەو دواییانەدا و لە دوای هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترامپ، هاتوونەتە ئاراوە نیشاندەری ئەوەیە کە خەریکە هاوپەیمانییەکی ناوچەیی و جیهانی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئاراوە کە ڕێبەرییەکەی بە دەست ترامپ ـە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویادێک لە شێوەکاری گەورەی کورد جەعفەر قازی و تابلۆکانی
بابەتی دواترتورکیە داوای کردووە ئەمریکا هێز بۆ سووریە بنێرێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان