هیوایەكی نوێ بۆ ڕۆژهەڵات

0
511

نووسینی: کوردستان ئەحمەد

ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەمیشە داینەمۆی شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كوردستان و تەواوی گەلانی بەش مەینەتی دیكەی ئازادی خوازی ناوچەكە بووە، هەر لەبەر ئەوەشە بیرمەندانی كورد بە ڕۆژهەلاتی كوردستان دەلێن لانكەی كوردایەتی و هەمیشەش نەیارەكانی كورد لەو پەڕی دونیاوە لە ڕۆژهەلاتی كوردستان ترساون.

لە سمكۆی شكاكەوە تا دەگاتە كارە خۆڕسكیە جوامێرییەكەی زارا خاتوونی دایكی نیشتیمانی كوردان هەمیشە ڕۆژهەڵات لانكەیەكی مەزنی كوردبوون بووە، ئەگەر كورد هیچ شتێكی نەبێت ئەوا دامەزراندنی یەكەمین كۆماری كوردستان لەلایەن كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردی ئەو بەشەی كوردستان بێگومان گەورەترین شانازی هەموو تاكێكی كوردە كەوەك ئێنێرژییەكی ڕۆحی لە هەموو كوردستان لێی دەڕوانن.

دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان و لەناوبردنی چرۆی هیوای كوردایەتی لەو بەشەی كوردستان، وردە وردە جارێكی دیكە هیوایەكی ڕاستەقینە دووبارە لە دامێنی چیاكان و لە كوچە تەسكەكانی گوندەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستانەوە چەكەرەی كرد، دووبارە كورد لە ڕۆژهەلاتی كوردستان مۆمی ئازادی و زوڕنای سەربەخۆی ژەنییەوە، قۆناخێكی سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری نەتەوەی و تیرۆری زمانەوانی دەستپێكرد چرۆ بووە هیوایەكی گەورە و ئەمڕۆش جیهان پشتیوانی دەكات.

كوردانی تاراوگە و هیوایەكی نوێ

لە پاش هەموو ئەو كردە قێزەونە سیاسیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر كوردانی ڕۆژهەلاتی دەكرد، وەك بەرگرییەكی ڕەواو چارەی بەدیل زۆرێك لە كوردان بەناچاری و بەفرمێسكەوە نیشتیمانی ڕەسەن و ئاوەدانی خۆیان بەجێ هێشت و ڕویانكردە تاراوگە، جیاواز لە میلەتانی دیكەی جیهان و ناوچەكە كە ڕوویان دەكردە ئەوروپا بۆ بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانی، كوردەكان دوو ئەركیان لەسەر شان بوو، یەكەم پەیداكردنی قوتی رۆژانەی خاوخێزانیان دووەم: غەم خواردن لە خەروارێك خەباتی سیاسی نیشتیمانێك كە بە میرات لە قازی محەمەدەوە بۆیان مابوویەوە.

دروستكردنی ژمارەیەك ڕێكخراو ژمارەیەك بیری نوێ لە ڕۆژهەلاتی كوردستان دووبارە چرۆی كوردایەتی هەلگیرساندەوە بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جارانی پێشو كە لە دامێنی چیاكانەوە لە باوەشی گوندە نسرمەكانەوە هەڵدەقوڵا، ئەمجارە لە دامێنی ئەوروپاو ئەمریكاوە چرۆیەكی نوێی كوردایەتی هەڵقوڵا كە كوردی كردەوە خاوەن دۆسیەو مافی خۆی.

ئێستا ژمارەیەك كەسایەتی و حزبی كوردی لە ئەوروپا و ئەمریكاوە خەباتی كوردایەتی دەكەن كە كاریگەریەكی گەورەیان لەسەر ئایندە و میراتەكەی قازی محەمەد و قاسملوو دروستكردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بە سیاسەتێكی نوێو مۆدێرن بە دۆزینەوەی دۆست و دوژمن خەریكن بە كردەی كار لەسەر زیندوكردنەوەی ئەو میراتە گەوهەرییە بەنرخە دەكەن.

دروستبوونی حزبی نوێ

كاتێك باسی ڕۆژهەلاتی كوردستان دەكەیت، ڕاستەوخۆ پەنجە دەخرێتە سەر خەباتی پەنجا ساڵەی كۆمەڵەو دیموكرات، كە بەداخەوە بەهۆی چەندین هۆكاری سیاسی وجیاواز توشی كەرتبوون و خراپی مامەڵەی سیاسی و تێكچونی شیرازەو لادان لە قوتابخانەی فیكر وباوەڕی قاسملۆ و قازییەوە توشی دەیان گرفتی گەورەبوون، هەر ئەوەش وایكرد هەزاران ئەندامی ئەو حزبە بڕۆنە دەرەوەی وڵات و جیاواز لە كۆمەڵەو دیموكرات بیربكەنەوە، كە بێگومان ئەگەر هێندەی كۆمەڵە و دیموكرات كاری گرنگیان نەكردبێت بێگومان كەمتریان نەكردووە.

ئێستا ژمارەیك حزبی نوێ كار بۆ سەرخستنی خەباتی ڕزگاری خوازی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن كە داینەمۆی بیری ڕاستەقینەی ناسیۆنالیزمو نەتەوەپەرستی كوردین لە ڕۆژهەلاتی كوردستان كە من خۆم لە نزیكەوە بەوردی چاودێریان دەكەم ولەسەر ئاستی باڵا دەیان ناسم دەشزانم كە چەندە بە ئەمەكانە و دڵسۆزانە خەبات دەكەن و كار بۆ زیندوكردنەوەی ویراسی ڕاستەقینەی كوردبوون لە ڕۆژهەلاتی نیشتیمان دەكەن.

كاتێك باسی خەباتی ڕزگاری خوازی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین هەرگیز ناتوانین ڕۆڵی چالاکانی سەربەخۆییخوازی کورد و سەدان و بگرە هەزاران كەسایەتی دیكە بەرزنەنرخێنین كە من هێندە لەنزیكەوە ئاگادارم كە چەندە دلسۆزانە بۆ خەباتی گەلی كورد كار دەكەن.

دروستكردنی هەریەكە لە پارتە سەربەخۆییخوازەکان  و لە ئەنجامدا دروستبوونی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان  ڕۆڵێكی ئێجگار گرنگی لە بوونیادنانەوەو دروستكردنی هیوای نوێی لە ڕۆژهەلاتی كوردستان دروستكردووە وەك چۆن پرتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆك برزانی بووەتە هیوای باشوری كوردستان ئاوهاش ئەم هێزانە بوونەتە هیوای ڕۆژهەلاتی نیشتیمان.

لەگەڵ ئەوەی كە ڕەخنەی جدیو جەوهەریم لەهەموو حزبەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان هەیە، بەڵام ناكرێت ڕۆڵ و پێگەو گرنگیان بەرزنەنرخێنین و وەك هێزی بەدیل و گرنگ چاویان لێنەكەین، چونكە دواجار هێزی نوێ براوەی یەكەم دەبێت، گەر سیاسەتێكی ڕوون و گرنگ بكات.

لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ زۆرێك لە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گفتوگۆم دەكرد و ئاگاداری دواین هەنگاوەكانی كاری سیاسیان بووم، زۆرجار بەرنامەم بۆ سازدەكردن كە بتوانن كار لەسەر دروستكردنی هاوپەیمانیەتی و هاوكاری و یەكڕیزی بكەن، هەمیشە سەكۆیەك دروست بووە بۆ ئەوەی ڕۆژهەلاتییەكان خۆیان بتوانن بڕوای تەواوەتی بەوە بهێنن تاكە خاڵێك بتوانێت هەموویان بهێڵێتەوە دروستكردنی هاوپەیمایەتی و دروستكردنی میدیایەكی بەهێز و دروستكردنی هێزێكی سەربازی هاوبەشبووە.

ئێستا ژمارەیەك حزبی ڕۆژهەلاتی كوردستان( هاوپەیمانیەتی سەربەخۆیی خوزانی كوردستانیان دروستكردووە) كە من بۆخۆم ناوم لێناوە هاوپەیمانیەتی هیوا، كە توانیویانە چەندین حزبو سەدان و هەزاران كەسایەتی گرنگ لە ژێر چەترێكدا كۆبكەنەوە و كاری هاوبەش و لۆبی هاوبەش و گفتوگۆ ومیدیای هاوبەش دروستبكەن، ئەوەش وادەكات ئەو هاوپەیمانییەتییە زیاتر چاوی هیوای گەلی كورد و گەلانی دیكەشی لەسەر شانبێت.

لەگەڵ ئەوەی چەندین حزبی دیكەش وادەچنە ژێر سێبەروچەتری ئەم هاووپەیمانییەتییەوە من بەهیوام هەموو حزبەكان پێكەوە بتوانن بچنە ژێر سێبەری ئەوهاووپەیمانیەتییەوە و بەلایەنی كەمەوە ئەگەر نەبنە یەك بیروباوەڕ ببنە یەك دەنگ و یەك میدیا و یەك هێزی هاوبەش و پێكەوە لۆبییەكی بەهێز بكەن.

گفتوگۆكان بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵە و هەردوو دیموكراتەكان هیوایەكی گەورەی خستوەتە دڵی كوردەوە، بەلام لەوەشگرنگتر ئەو هاوپەیمانیەتییەیە كە ئێستا دروستكراوە و ئەو هێزە نوێ سەربەستی خوازانەیە كەتوانیویانە هەزاران لایەنگر و چەندین دۆستی گەورە بۆ گەل وەك پشتیوانی لە دۆزە ڕەواكەیان كۆبكەنەوە.

ناكرێت ڕۆڵی سەربەخۆ خوازەكان و ئازادی خوازەكانیش لەم نێوەندەدا بەهەند وەرنەگیرێت، بەڵام دواجار چەتری كۆكردنەوە و هێزی گەورە لە حزبو هاوپەیمانییەتیەكی گەورەدایە ئەوەش وادەكات جیهان پشتیوانی لە كورد بكات و دەنگی ناوخۆش بەدەستبهێنێت.

ئێستا كاتی ئەوەهاتووە كوردەكانی ڕۆژهەڵات گەورەترین هاووپەیمانی دروستبكەن، یەك هێز یەك دەنگ یەك میدیا یەك سوپا پێكبهێنن و لۆبی گەورە بكەن بۆ ئەوەی جیهان پێكەوە دەستی كورد بگرێت و كوردیش ببێتەخاوەنی مافی ڕەوای چارەنوس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەمپەینی بە کوردستانی بوون
بابەتی دواترمێهران میرزایی: گەلی کورد پێویستی بە هێزێکی یەکگرتووی هاوبەش

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.