هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌عید گاباری كۆچی دوایی كرد

0
1357

ڕۆژی كورد :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٤
ی ئایاری سالی ٢٠٢٠ی زایینی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ و ناوداری كورد “سه‌عید گاباری” هۆنه‌رمه‌ندی مووزیك و ئاوازی له‌ دایكبووی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد و بۆ هه‌میشه‌ له‌ دونیای گورانی و موزیك و كوردستان ماڵئاوایی كرد.

سه‌عید گاباری ساڵی ١٩٥٦ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ سه‌ر به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دایك بووه‌ و ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی به‌ مووزیك و ئاواز و گۆرانی كردووه‌ و ده‌یان ئاواز و گۆرانی كوردی تۆمار كردووه‌ و ساڵانێكی زۆر بوو به‌ هۆی ناله‌باری بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیا و له‌وێ نیشته‌جیبوو. به‌ پێی دوایین زانییارییه‌كان له‌ ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ئایار هۆنه‌رمه‌ند سه‌عید گاباری به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانییه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دا بوو له‌ ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵییدا، گیانی به‌ كوردستان و نیشتمان به‌خشی و دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه‌ له‌ لێدان كه‌وت. له‌ لایه‌ن هه‌ر دوو به‌ڕێزان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و دۆستان و لایه‌نگرانی هۆنه‌رمه‌ند سه‌عید گاباری كرا و له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی دا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد و وتی : “سه‌عید گاباری هه‌میشه‌ به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌”.
له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن بۆ خزمه‌ت به‌ نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان و هۆنه‌رمه‌ندانی كوردستان سه‌ر‌ه‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هۆنه‌رمه‌ندی كۆچكردوو و دۆستان و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می له‌ ده‌ستدانی هۆنه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ده‌زانین و هیوای سه‌بووری بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاواته‌خوازین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ٤ی ئایاری ساڵی ٢٧٢٠ی كوردی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگوشاره‌كانی ڕیچارد گرێنێل بۆ سه‌ر فه‌ڕانسه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی حێزبۆڵا له‌و وڵاته‌
بابەتی دواتركوژرانی سێ پاسداری سه‌ر به‌ سۆپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی دیواندره‌ سه‌ر به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.