ڕۆژی كورد :
به پێی ڕاپۆرتی هه‌ژماری ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز هاوكات له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای گشتگیری كڕۆنا له مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردووی زایینی تا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٣ی حۆزه‌یران ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی زیاتر له ٩،١٠٠،٠٠٠ كه‌س له هه‌موو جیهاندا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه نوێیه ناسراو به كۆڤیید – ١٩ بوون كه له‌و ڕێژه‌یه‌ش هه‌ژمارێكی نزیكه‌ی ٤٧٢،٣٠٠ كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و مردوون.
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین ڤایرۆسی نوێی كڕۆنا له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی له مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردوو له پارێزگای ووهان له ولاتی چین تا ئێستا له زیاتر له ١٢٠ وڵاتی دونیا په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه و بڵاو بووه‌ته‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ١٢٠ هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ستداو و ژماره‌یه‌ك زیاتر له ٢،٢٣١،٥٥٦ كه‌س تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه له ڕاده‌ی یه‌كه‌می زیان لێكهوتووترین وڵاتانی دونیا له په‌تای گشتگیری كڕۆنا بووه.
دوای وڵاتی ئا‌مریكا، برازیل به ڕێژه‌ی ٥١،٢٧١ كه‌س گیان له ده‌ستداو و ١٠٦،٤٧٠ كه‌س تووشبوو به‌م ڤایرۆسه له پله‌ی دووهه‌می جیهانییدایه. وڵاتی ڕووسیا به ڕێژه‌یه‌كی ٥٩٢،٢٨٠ كه‌س تووشبوو به‌ڵام هاوكات به ٨،٢٠٦ كه‌س گیانله‌ده‌ستداو دوای وڵاتانی ئا‌مریكا و به‌رازیل پله‌ی سێهه‌می جیهانی له ڕاده‌ی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه و زیان لێكهوتوویی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه. وڵاتی هێند به ڕێژه‌ی ٤٢٥،٢٨٢ كه‌س تووشبوو له گه‌ڵ ١٣،٦٩٩ كه‌س گیانله‌ده‌ستداو دوای وڵاتی ڕووسیا له پله‌ی چواره‌می تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌دا تۆمار كراوه.
دواتر و له پله‌كانی خوارتره‌وه وڵاتانی بریتانیا، ئێسپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای گشتگیری كڕۆنا و گیان له ده‌ستدان له ئه‌نجامی تووشبوون به‌م په‌تا نه‌گریسه‌یان بۆ خۆیان تۆمار كردووه و زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستداوی به‌رچاویان له ئێستادا هه‌یه. هاوكات شه‌پۆلی دووهه‌می تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا به تایبه‌ت له وڵاتی ئێران و به زۆری له پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، بووشێهر و چه‌ن پارێزگای دیكه ده‌ستی پێكردووه و به‌رپرسانی ئه‌و ولاته تا ئێستا هیچ رێگاچاره و به‌ربه‌ستێكیان بۆ نهدۆزاروهتهوه و په‌تای كرۆنا به‌رده‌وامه له قۆربانی گرتن و خنكاندنی و ئه‌ستاندنی گیانی تووشبووانی و زۆر به داخه‌وه تا ئێستا عیلاج و ده‌رمانی له هیچ كوێی دونیا بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی دواترین ئاماره فه‌رمییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی ئێرانه‌وه دوایین ئاماره‌كانی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٢١٠،٠٠٠ كه‌س و هاوكات له ئاكامی تووشبوون به‌م په‌تایه تا ئێستا زیاتر له ١٠،٠٠٠ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و مردوون كه زۆرترینیان به ساڵا چووان و توێژی كه‌م ده‌رامه‌ت و بیده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگای ئیران له خۆ ده‌گرن.