هه‌ژماری گشتی تووشبووان به‌ په‌تای گشتگیری كڕۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ حه‌وت ملوێن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

0
1666

ڕۆژی كورد :
زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 له‌ وڵاتانی ئامریكا، هێند، بڕازیل و ڕووسیا تۆمار كراوه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كانی زانكۆی جانز هاپكینز هه‌ژماری گشتیی گشتیی قۆربانیانی په‌تای كڕۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ 200 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبوو. هه‌روه‌ها هه‌ژماری گشتی تووشبوون به‌ په‌تای گشتگیری كرۆنا له‌ وڵاتی هێند گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ 4.5 ملوێن كه‌س.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 23ی ئه‌یلوول زانكۆی جانز هاپكینز له‌ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی خۆی ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ژماری گشتی قۆربانیان و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ هۆی تووشبوون به‌ په‌تای كڕۆنا له‌ وڵاتی ئامریكا له‌ 200 هه‌زار كه‌س تێپه‌ربووه‌. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان له‌ ڕێژه‌ی گشتی گیانله‌ده‌ستدان له‌ هه‌موو دونیا له‌ هه‌ر پێنج كه‌س، یه‌ك كه‌س ئامریكاییه‌ و له‌ ئێستادا ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 800 كه‌س له‌م وڵاته‌ به‌ هۆی تووشبوون به‌ په‌تای نگرێسی كڕۆنا گیانی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كڕۆنا و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی گشتی تۆماركراوه‌كان كه‌ به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تا گشتگیره‌ گیرۆده‌ بوون تا ئێستا له‌ 7 ملوێن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌وتییدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و ژماره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر و له‌ ئاستێكی سه‌ره‌وه‌دایه‌.
به‌ پێی دوایین پێش بینییه‌كان زانكۆی واشنتۆن باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی گشتیی قۆربانیانی په‌تای كڕۆنا تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی له‌م وڵاته‌دا ئه‌گاته‌ ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ 410 هه‌زار كه‌س. دوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا، وڵاتی بڕازیل وه‌كوو زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانی و گیانله‌ده‌ستدان تووشبوون به‌ په‌تای كڕۆنای بۆ خۆی تۆمار كردووه‌ و تا ئێستا ژماریه‌ك زیاتر له‌ 137 هه‌زار كه‌س له‌ وڵاته‌ به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه‌ گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌. هێند وه‌كوو سێهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی دونیا ناوی خۆی له‌ ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تا گشتگیره‌وه‌ تۆمار كردووه‌ به‌ڵام هاوكات ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌نی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ دووهه‌مین شوێنی له‌ هه‌موو جیهاندا بۆ خۆی تۆمار كردووه‌.
به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كانی زانكۆی جانز هاپكینز په‌تای كڕۆنا له‌ وڵاتانی پڕۆ، به‌لژیك و ئێسپانیا به‌ سه‌ره‌نجدان به‌ ڕێژه‌ی گشتی دانیشتوانییان به‌ نیسبه‌ت ویلایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئامریكا زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانی و گیانله‌ده‌ستدانییان بۆ خۆیان تۆمار كردووه‌. له‌ وڵاتی پڕۆ ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 له‌ ڕێژه‌ی هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س تووشبوون به‌م په‌تایه‌ 98 كه‌س قۆربانی، له‌ به‌لژیك 87 قۆربانی و له‌ وڵاتی ئێسپانیا 65 قۆربانی و له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ته‌نها 61 قۆربانی گیانی خۆیان به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تا گشتگیره‌ له‌ ده‌ستداوه‌ و مردوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووساڵیادی كاره‌ساتی میكۆنۆس و تێرۆری دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له‌ ئاڵمان
بابەتی دواترڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.