ڕۆژی كورد :
بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا چالاكی و خێراییه‌كی زۆری به‌خۆ گرتووه. له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ١٨٠٠٠ كه‌یسی نوێی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا تۆمار كراوه و هه‌ژماری گشتیی تووشبووانی ئه‌م په‌تایه له ئا‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ١٠٣ هه‌زار كه‌س و هاوكات ٣٧٠ كه‌سی دیكه‌ش گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
زۆرترین
ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له ئاستی هه‌موو دونیادا له ئێستادا تایبه‌ته
به ئا‌مریكا، به پێی لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له لایه‌ن زانكۆی جانز هاپكینز باسی
ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌ژماری گشتی توشبووان به په‌تای كڕۆنا له هه‌موو جیهاندا
زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌م پێیه ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری
ڕابردوودا، هه‌ژماری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه تایبه‌تییه ١٠٠ هه‌زار كه‌س زیادی
كردووه. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی ئادار باسی له
هه‌لكشان و زیادكردنی بێ وینه‌ی هه‌ژماری تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له وڵاتی
ئا‌مریكا كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا هه‌ژماری
تووشبووانی په‌تای كرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ١٨ هه‌زار كه‌س
زیادی كردووه و كۆی گشتیی گه‌یشتووه‌ته ١٠٣ هه‌زار كه‌س له ئێستادا.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاتی چین باس له ئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی
گشتی وڵاته‌كه‌یان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئاسایی ژیان و كرانه‌وه‌ی شوێنه‌كانی
گواستنه‌وه و هاتووچۆ ده‌كه‌ن، هه‌ژماری قۆربانیانی په‌تای كڕۆنا له وڵاتی
ئیتالیا سنووری ١٠٠٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند و له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ٨٩٩ كه‌یسی
گیان له ده‌ستدان له‌و وڵاته تۆمار كراوه و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی
فه‌ڕانسه له وتارێكی زیندووی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ژماری تووشبوون به په‌تای كڕۆنا
له وڵاته‌كه‌یان له ماوه‌ی هه‌ر سێ یا چوار ڕۆژدا دووقات زیاد ئه‌كات و ڕوو له
هه‌ڵكشانه و ماوه‌ی دابڕگه‌ی گشتییان بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتووی دیكه درێژ كرده‌وه.
وڵاتی بریتانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری
ڕابردوو له وڵاته‌كه‌یان ٢٦٠ تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڤیید -١٩ له وڵاته‌كه‌یان
گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و هه‌ژماری قۆربانیانی په‌تای كڕۆنا له وڵاته‌كه‌یان
له ڕێژه‌ی ١٠٠٠ كه‌س تێپه‌ڕیووه و هه‌ر وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو “بووریس جانسۆن”، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و “شاژن
ئێلیزابێت” به په‌تای كڕۆنا تووشبوون و وه‌ڵامی تاقیگه‌یان به ئه‌رێنی ده‌ركه‌وتووه
و له ئێستادا خۆیان له ژووره‌وه قه‌تیس كردووه و چوونه‌ته خولی دابڕگه‌ی
خۆماڵییه‌وه.
وه‌ك ئاگادارن هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كان و میدیاكان به گشتیی داوایان له جه‌ماوه‌ری
وڵاته‌كانییان كردووه بۆ به‌رگری له ته‌شه‌نه سه‌ندن وبڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتری په‌تای كڕۆنا له ماڵه‌كانییان بمێننه‌وه و خۆ له هاتووچۆ بۆ ده‌ره‌وه و
ناوشاره‌كان بپارێزن، ناوه‌ندی “ڕۆژی
كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری و مافی مڕۆڤیی و هاوده‌نگ له
گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵانی كۆمه‌ڵگا داوا له كوردستانییانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاووڵاتییه‌كانیان له
هاتووچۆی زیادی خۆیان بپارێزن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و گوێڕایه‌ڵی ڕێنماییه‌كان
بمێننه‌وه.