سایتی فه‌رمی یه‌کێتی ئورووپا، له نووسراوه‌یه‌ک دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی پارلمانی یه‌کێتی ئورووپا له گه‌ڵ جه‌وادی زه‌ریف،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆبوونه‌وه، نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیم کرد که ده‌بێ کۆماری ئیسلامی کۆتایی به پێشێلکارییه‌کانی له‌و وڵاته بێنێ.
هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و نوێنه‌رانه، به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیان ڕاگه‌یاند حوکمی ئێعدام، زیندانیکردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی جێگای قبووڵ کردنی یه‌کێتی ئورووپا نیه.
جێگای ئاماژه‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رێژیم له وه‌ڵامی نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئورووپادا، بیانووی هێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند کێشه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به‌ره‌و باشی ده‌ڕواو له داهاتوودا ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ له گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر بکا.
ئێران به یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه هه‌ژمار ده‌کرێ، که ڕێژه‌ی ئیعدامی زیاتری تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ و رێکخراویی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییش له نووسراوه‌یه‌ک دا ئێرانی به یه‌کێک له‌و وڵاتانه ناو برد که به‌رزترین ڕێژه‌ی ئێعدامی زیاتری تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا له رێژیمی کۆماری ئیسلامی