Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هاژوتوانی تاکسییەکانی مەریوان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کێشەکانیان دەربڕی

هاژوتوانی تاکسییەکانی مەریوان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کێشەکانیان دەربڕی

0
991

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، سەرجەم هاژوتوانی تاکسییەکانی مەریوان لە کردەوەیەکی مەدەنیدا، لە ڕێگای مانگرتنەوە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کێشەکانیان و گوێ پێنەدانی بەرپرسان بە گرفتەکانیان دەربڕی.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان لەمبارەوە گوتی: “ئەمڕۆ سێ شەممە سەرجەم هاژوتوانانی تاکسییەکانی مەریوان لە گۆڕەپانی شەوڕەنگی ئەو شارە، تاکسییەکانیان ڕاگرت و نەچوونە سەر کار و لەو ڕێگایەوە ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر پشت گوێ خرانی کێشە و داواکارییەکانیان لە لایەن بەرپرسانی شارەکەوە دەربڕی”.

ئەوان هەروەها دووپاتیشی دەکەنەوە کە لە ئەگەری گوێڕایەڵ نەبوون بە داواکارییەکانیان، لەسەر مانگرتنی خۆیان بەردەوام دەبن و ناچنەوە سەر کار.

مانگرتنی ناڕەزایەتی وکۆبوونەوەی مەدەنییانە لە مەریوان بەتایبەتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لەمەڕ پرسە جیاجیاکانی ئەو شارە، بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و مەریوانی کردووە بە پێشەنگ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی ڕٶژی کورد، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا، ناڕەزایەتییەکی بەرین بە بۆنەی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، وەڕێبخرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەیەکی سپا: بەرهەم هێنانی موشەکە بالستیکەکانمان زێدە کردووە
بابەتی دواترسپای پاسدارانی بۆکان قەڵای سەردار و حەوزەگەورە ی بۆکانی لەسەر ناوی خۆی تاپۆ کردووە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان