خاتوو شوعلە لە ساڵی 1957 لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور لەدایکبووەو ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە،
هەرچەند خاتوو شوعلە لە زۆربەی وێستگە و ڕووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفای هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.
شوعلە عەلی، خوشکەزای هاوڕێی دێرینی نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلایە کە لە ژیانی لاوێتی و لەسەردەمی شاخدا پێکەوەبوون و بەهاوڕێی شار و شاخی نەوشیروان مستەفا ناسراوە.
ەوشیروان مستەفا ئەمین (لەدایکبووی ١٩٤٤ لە سلێمانی) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و درووستکەری باڵی ڕیفۆرم بوو لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبیی ھێناو دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە،ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی. لە ساڵی ٢٠٠٩٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھەڤاڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناویلیستی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی.