بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی “١٤ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی” ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ڕێگەی هاژەک و مووشەکی دوورهاوێژ و درۆنەوە جارێکی دیکە دەستدرێژی کردەوە سەر خاکی هەرێمی باشووری کوردستان و بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا جیا لە بریندار بوونی چەند پێشمەرگەیەک دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و گیانیان بەختی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان کرد.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەو جینایەتانەی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران،سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دێموکرات دەکا و لەو باوەڕەدایە کە ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوایین مانگەکانی تەمەنی دایە و ئەوەش خسڵەتی هەموو ڕژیمە دیکتاتۆرەکانە کە لە دوو قۆناغدا بە توندی دەست دەدەنە سەرکوت و هێرش و کوشت و کوشتار.
یەکەم: سەرەتای گەیشتنیان بە دەسەڵات و دووهەم : دوایین ڕۆژەکانی تەمەن و لە بەرەبەری ڕووخانی دەسەڵاتەکەیاندا.
ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئێستا دا هەم لە ناوخۆ، تووشی قەیران و شکستی گەورە بۆتەوە و هەم لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی دا زیاتر تەریک و پەراوێز خراوە ، بۆیە بە عەقڵ و مەنتق و تێگەیشتنی خۆی بۆ دەرباز بوون لەو قەیران و شکستانەی، دەیهەوێ بیروڕای شەقامی جیهانی بە گشتی و گەلی ڕاپەڕیو بە تایبەتی بەرەو ئاقارێکی خوازیاری خۆیدا بەرێ،غافڵ لەوەی کە پیلانەکانی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بووە و ڕەوایی و مەشڕووعیەتی خۆی بە تەواوی لە دەست داوە و ئەوەی لە ڕوانگەی خۆیەوە وەک پلان دایدەڕێژێ، وەک پیلانی دژە مرۆیی و چەواشەکاری سەیر دەکرێ.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا بە هەمان ورە و ئیرادەی پۆڵایینیانەوە تا ڕووخانی یەکجاریی ئەم ڕژیمە شەقام چۆڵ نەکەن و بە درێژەدان بە شۆڕش و ڕاپەڕین یەک جار بۆ هەمیشە تۆماری ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی تێکەوە پێچن.
هاوکات داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بەلەز کار بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی بکەن و هەر وەک چۆن گەل توانیویەتی یەکڕیز بێ، ئەحزاب و هێز و لایەنەکانیش پێیوستە لە گەلەوە فێر بن کە یەکڕیز و یەکگرتوو بن.
هەروەها جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین تاکوو لە بەرانبەر هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بێدەنگیی دەیان ساڵەیان بشکێنن و داکۆکی لە خەڵکی سەرشەقام و گەلی ڕاپەڕیو بکەن و بە دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕین لە سەر ئاسمانی کوردستان یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەلی کورد بە گشتی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بن.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
١٤ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی
ERBIL, Kurdistan Region – At least four missiles targeted the headquarters of the Kurdistan Democratic Party of Iran (KDPI) on Monday morning, nearly two months since the deadly
Iranian strikes on Kurdish opposition parties in the same town
Telegram accounts affiliated with Iran’s Revolutionary Guard Corps (IRGC) claimed responsibility for the attack
#Jina_Amini
#Mahsa_Amini
#IRGCTerrorists
#EUCouncil