هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پێویستە بە پێی بەڵگە و دێکۆمێنت کار بۆ بە ژینۆساید ناساندنی کارەساتی قاڕنێ بکەین.

0
164

بە ڕووخانی ڕژیمی داگیرکەری پاشایەتیی پەهلەوی، چرایەکی ئومێد و هیوا بۆ ئازادی و سەربەستیی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و سەروەریی سیاسی کۆمەڵگای کوردستانی گرتەوە، بەڵام دڵخۆشیی نەتەوەی کورد لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان زۆری نەخایاند و چەند مانگ پاش ڕووخانی ڕژیمی شا ، ڕژیمێکی دیکە لە ژێر ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هێرشی کردە سەر خاک و خەڵکی کوردستان و سەرەڕای ئەوەی پێشتر کۆمەڵێک بەڵێنی لە پێوەندی بە دانی ماف و ئازادییەکانی بە نەتەوەی کوردی دابوو، لێ وەک پیشە و نەریتی هەمیشەیی هەموو داگیرکەران، نە تەنیا پێبەندی بچووکترین بەڵێنەکانیان نەبوون، بەڵکوو بە شێوەیەکی زۆر هۆڤانە دەستیان دایە کوشت و بڕ و سڕینەوەی ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان.

لە درێژەی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و پاکتاوی ڕەگەزی ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ٢٦٧٩ی کوردی ((ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩ی زایینی)) هێزەکانی رژیمی ئێران لەکردەوەیەکی قێزەون و دژ بەهەموو پێوەرە ئەخلاقی و مرۆییەکان، هێرشیان کردە سەر گوندی قاڕنێی سەر بە شاری نەغەدە لە ئوستانی ئورمیە و بەداخێکی گرانەوە هەر لەم گوندە ٦٨کەس ، مڕۆڤی بێ تاوان بەدەستی جەللاەکانی ڕژیم و سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران شەهید کران.

ئەم کردەوەیەی ڕژیم هەر بەوە کۆتایی پێنەهات و بەشێکی زۆری ناوچەکانی تری کوردستانی گرتەوە کە وەک نموونە دەکرێ ئاماژە بە گوندەكانی ئیندرقاش و قەڵاتان ” ٥٠ شەهید ” , دیلان چەرخ ” ٤٠ شەهید “خەلیفەلیان ” ٢١ شەهید ” و …

لەو هێرشە دڕندانەیەی ڕژیم کە درێژەی فتواکەی خومەینی بە دژی گەلی کورد بوو، بەشێکی زۆری ناوچەکانی سەر بە ئوستانەکانی ئورمیە،سنە، کرماشان و … کەوتنە بەر قەڵاچۆ و تۆپ بارانی هێزە سەرکوتکەر و داگیرکەرەکانی ئێرانی.

هەزاران تاوان لە بێدەنگی ناوچەیی و جیهانی دا لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرانبەر بە میللەتی کورد ئەنجامدرا تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کورد بوون و خوازیاری مافی ڕەوای خۆیان.

لە ٤٣ هەمین ساڵوەگەری شەهیدانی ئاوایی قاڕنێ، سەری ڕێز بۆ گیانی پاک و گڵکۆی پیرۆزی هەموو شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەگشتی و هەموو شەهیدانی قارنێ و قەڵاتان و … بە تایبەتی دادەنەوێنین و ئاکاری قێزونی ڕژیمی سەرەڕۆ ودیکتاتۆری ئێران مەحکووم و ڕسواتر دەکەین و هیوادارین بتوانین ئەم کارەساتە دژی مرۆییە بکەینە کەیسێکی نێو دەوڵەتی بۆ سەلماندنی مەزڵوومیەتی نەتەوەکەمان و هەروەها بە پێی بەڵگە و داتا و دێکۆمێنت ئەو جینایەتە وەک ژینۆساید و جینایەت دژی مرۆڤایەتی پێناسەی جیهانی بۆ وەربگرین.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی ((٢٧٢٢/٠٦/١١))
٢ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی (( ٢٠٢٢/٠٩/٠٢ ))

بۆ بەرچاوروونی:

قاڕنێ یەکێکە لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە شاری نەغەدەیە لە پارێزگای ئورمیە . ئەم ئاواییە لە ٧ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە هەڵکەوتووە .

 ڕۆژی ١١ی خەرمانانی سالی ١٣٥٨ی هەتاوی ، سوپای پاسدارانی ئێران بە پاڵپشتیی هێزی ئەڕتەشی ئێران، هێرشیان کردە سەر ئەم ئاواییە و منداڵ و لاو، ژن و پیاو ، پیرو بەساڵاچوویان دایە بەر دەسترێژی گوللەی تفەنگەکانیان و
دەستیان لە هیچ جینایەتێک نەپاراست ، ژن و مناڵیان کوشت ، مالیان ئاگر تێبەرداو تەنانەت ئاژەڵ و باقی گیانلەبەرەکانی قاڕنێ‌شیان خستە بەر گوللەی تفەنگەکانیان و پاش بەتاڵان بردنی مال و ژیانی قوربانیانی تاوانەکە، گوندەکەیان چۆڵ کرد.

لەم رووداوە دلتەزێنەدا سەرجەم ٦٨کەس لە منداڵ , پیر , پەككەوتە , و ژن و پیاو بە دەستی داگیرکەرانی ئێرانی  لەت لەت کران.

تاوانی قاڕنێ نە  یەكەم تاوانی داگیرکەرانە و نە دوا تاوانیشان بووە، بەڵکوو هەروا بەردەوامن لە قەتڵ و عام و کوشت و کوشتاری نەتەوەی کورد.

ناوی بەشیک لە شەهید و گیانبەختکرووەکانی گۆندی قاڕنێ!
1-مه‌لا مه‌حمود به‌هتزاده‌ 2- سه‌ید ڕه‌حمان تاهیری 3- سید محه‌مه‌د تاهیری 4- سه‌ید ئیسماعیل تاهیری 5- حاج سه‌ید عه‌لی تاهیری 6- سه‌ید قادر تاهیری 7- ئامینه‌ شه‌ریفزاده‌ 8- حاجی ڕه‌حمان شه‌ریفزاده‌ 9- عوسمان شه‌ریفزاده‌ 10- مسته‌فا عه‌زیزی 11- محه‌مه‌د عه‌زیزی 12- محیدین ئه‌بر ڕۆشه‌ن 13- حاج شه‌ریف ئه‌بر ڕۆشه‌ن 14- ڕه‌حمان ئه‌بزه‌ن 15- ڕه‌حمان سلێمانی 16- ڕه‌حیم سوڵتانی 17- که‌رین سلێمانی 18- قادر سلێمانی 19- مسته‌فا ئه‌بزه‌ن 20- عومه‌ر عه‌باسی 21- جه‌عفه‌ر عه‌باسی 22- مسته‌فا عه‌باسی 23- محه‌مه‌د شه‌بڕه‌و 24- سلێمان هه‌مزه‌پور 25- ئیبراهیم پویا 26- ئیبراهیم ڕه‌سوڵی 27- عه‌لی چوپان ڕوستا 28- حه‌سه‌ن نه‌وجه‌وان 29- زێنه‌ب ڕامین 30- خاتوزین ڕامین 31- که‌ریم ڕامین 32- ئه‌حمه‌د ڕامین 33- ڕه‌حمان ڕامین 34- عوسمان ڕامین 35- ڕه‌سول خه‌سره‌وی 36- ڕه‌حمان خه‌سره‌وی 37- سه‌عید خه‌سره‌وی 38- عه‌بدوڵا خه‌سره‌وی 39- موراد خه‌سره‌وی 40- مسته‌فا خه‌سره‌وی 41- عوسمان خه‌سره‌وی 42- خالید خه‌سره‌وی 43- ڕه‌حیم خه‌سره‌وی 44- ئه‌بوبه‌کر شیشمان 45- جه‌عفه‌ر شیشمان 46- عه‌لی شیشمان 47- عوسمان شیشمان 48- ئه‌حمه‌د سه‌عاده‌تپوور 49- عومه‌ر ده‌روێشپوور 50- سه‌ید که‌رین ئه‌روندی 51- عه‌لی مه‌لا ڕه‌حیم له‌ گوندی دووئاو 52- حه‌سه‌ن مام ڕه‌سول له‌ گوندی ئاڵیاوێ 53- عه‌زیز مه‌رزه‌نگ 54- ئیبراهیم کایه‌ر 55- عه‌لی گاتوری 56- خه‌سره‌و ئه‌فشین 57- سه‌لاح عه‌لی زناوی 58- ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌نپوور 59- عوسمان ئه‌حمه‌دپوور 60- عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌دپوور 61- عوسمان ڕامێنی 62-مستەفا ئابزەند 63 ڕەحمان ڕامینی 64 خاتوو زین ڕامینی 65 منداڵێک کە ناوی نەزانراوە، 66 عەبدوڵڵا خاڵنە 67 مینە خاڵنە.

هەروەها لە ئاواییەکانی  ئیندرقاش و قەڵاتان ” 50 كەس ” لە , دیلان چەرخ ” 40 كەس و لە “خەلیفەلیان ” 21 كەس شەهید کران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوشتاری قاڕنێ و قەڵاتان
بابەتی دواترقاڕنێ هێمایەك بۆ كۆمەڵكوژی كوردان, خاڵێك بۆ ڕسواكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.