Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هاووڵاتییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، ماشێنەکەی ئاگر تێبەردا+وێنە

هاووڵاتییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، ماشێنەکەی ئاگر تێبەردا+وێنە

0
1570

لەشاری دێهلوڕانی سەربە پارێزگەی ئیلام، هاووڵاتییەی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی نووسینگەی “ئێران خودرەو” لەو شارە، ماشێنەکەی خۆی سووتاند.

دەگوترێ ئەو شۆفیرە، رۆژی یەکشەممە، بۆ چاک کردنەوەی درگای ماشێنەکەی لە دێهلوڕان سەردانی نووسینگەی “ئێران خودرەو”ی کردبوو، بەڵام وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی ئەو نوسینگەیە، بووە هۆی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتیە ئاگر لە ماشێنەکەی بەر بدات.

بەپێی هەواڵی “نەسیم دهلران”، ماشێنی ئەو هاووڵاتیە کە لە جۆری “دنا” بووە، بەهۆی ئەوەیکە بەرپرسانی نوویسنگەی ئێران خودرەو چاک کردنەوەی ماشینەکەیان بۆ دوای پشووی نەورۆزی دوا خستووە،  لەبەردەم ئەو نووسینگەیەدا ماشێنەکەی ئاگر تێبەرداوە.

شەهریار سوڵتانی، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو شیرکەتە رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەو نووسینگەیە سەرپێچی یاسایان کردووە کە خۆیان لە چاک کردنەوەی ئەو ماشێنە بواردووە.

بە بڕوای کۆمەڵناسان، ئەو توندوتیژییەی کەلە کۆمەڵگەدا بەدی دەکرێن، بەشێکی بۆ فشارە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەگەڕێنەوە، کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوە کە خەڵک نەتوانن یەکتر تەحەمول بکەن و رۆحی لێبورین‌یان هەبێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، کاتێک فشاری ئابووری لەسەر خەڵک بێت، بێکاری لەوپەڕی خۆیدا بێت و ئازادییە سیاسییەکان سنووردار بن، ئەو توندوتیژییە روو لە زیادبوون دەکات و خەڵک لە هەمبەر یەکتردا پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو“سەمای ئەسپەکان “خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ڕۆمانیای بەدەست هێنا
بابەتی دواترزیاتر لە نیوەی کرێکارانی پترۆشیمیی مهاباد هەڕەشەی دەرکرانیان لەسەرە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان