ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سەردەشت، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاریا حەسەن نەژاد، کوڕی ڕەحیمی حاجی عەبدووڵا قوڵەسووری خەڵکی سەردەشت، تەمەن ٢٠ ساڵان، ماوەی ١ مانگە بێ سەروشوێنە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێکی لێ نەزاندراوە.
سەرجەم هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بینینەوەی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ کەڵک بووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، سەرقاڵی کاری هونەری و موزیک بووە.
کەسێکی ئەو بنەماڵەیە لە رێگای ڕۆژی کوردەوە دوای هاوکاری و پێدانی زانیاری لە هەر کەسێک دەکا کە ئاگاداری لەو لاوە کوردەی خەڵکی سەردەشت هەبێت و داوا دەکات لەو دڵەڕاوکێ و پەشێوییەیان دەربێننەوە.