هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران محاکەمە دەکرێت .

0
945
ئاڵای ئێران ، ئیسرائیل

 

وەزارەتی دادای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات هاووڵاتییەکی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیی و هاوکاریی ناوەندەکانی سەربە ئیتلاعاتی ئێرانی محاکەمە کردووە کە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار پارەی ڕەمزداری لە بەرانبەر ئەو کارەیدا لە ئێران وەرگرتووە .

ئەوە لە کاتێکدایە پۆلیس و ناوەندی ئەمنیی ناوخۆیی ئیسرائیل سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە تەقینەوەکەی دووڕۆژی ڕابردوون کە پێیان وایە حزبوڵلا و ئێران دەستیان تەیدا هەبووە .

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلیش لەمبارەوە ئاشکرای دەکەن دادستانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 29 ی گەلاوێژ کەسێکی ئیسرائیلی بە ناوی ” عیدین دیبس ” کە پیاوێکی 30 ساڵەی دانیشووی شاری ” ڕمت گان ” ە بە تۆمەتی پێوەندیی لە گەڵ سازمانی ئیتلاعاتیی ئێران محاکەمە کردووە

دیبس تاوانبارە بەوەی لە کەناڵی تەلەگرامەوە بە فیتی ئێران بانگەشەی کودتای سەربازی کردووە دژی دەسەڵاتی ئیسرائیل .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران وەک کاردانەوەیەک دژی ئاڵمانیا چەند سەنتەرێکی ئاڵمانی لە ئێران دادەخات
بابەتی دواترڤیدیۆ ، دیمەنی تەقینەوەی کۆگایەکی مووشەکیی حزبووڵلای لوبنان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.