Google search engine

هاشمی ڕەفسەنجانی مرد

0
1673

ڕۆژی کورد: عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، یەکێک لە کاراکتێرە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمشەو، هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بە هۆی جەلدەی دڵ، مرد.

هەرچەند تا ئێستا سەرچاوەکانی ئێران و هەواڵدەریی فەرمیی ئێران ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و تەنیا باس لە خراپ بوونی رەوشی ناوبراو دەکەن، بەڵام چەند سەرچاوەیەک پشتڕاستی دەکەنەوە کە ناوبراو بە هۆی جەڵدەی دڵ مردووە.

ڕەفسەنجانی یەکێک لە پلانداڕێژەران و بەشداربووانی تیرۆرەکانی دژبەرانی ڕژیم و بەتایبەتی ڕێبەرانی کورد د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی بووە و بەو هۆیەشەوە مافی دەرکەوتن لە ئێرانی نەبوو و لەلایەن ئینتێرپۆلەوە شوێن پێی هەڵدەگیرا.

رەفسەنجانی لە تەمەنی ١٤ ساڵی دا، ئاوایی بەهرەمانی سەر بە شارەدێی نوقی رەفسەنجان و میرزا عەلی باوکی – دەوڵەمەندی خاوەن باغی پستە- و ماەبی بی سەفەری دایکی و ٨ کەسی دیکە لە خوشک و براکانی، بەجێهێشت و بۆ خوێندنی علوومی دینی، چوو بۆ شاری قوم.

لە ماوەی خوێندنی دا، چەند ئایەتوڵلا و حوجەتولئیسلام دەرسیان پێ وتوە و کاریگەران لەسەر داناوە. بەڵام لە هەمووان پتر لە بیروباوەڕی رووحوڵڵا خومەینی نزیک بوە. لە ساڵی ١٣٤٠ (١٩٦١) دا، ئۆگری بە ئیسلامی سیاسی پەیدا کردوەو بۆ ماوەی ٥٤ ساڵ- کە نزیکەی ٣٥ ساڵ لەدەسەڵاتی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ- دا، بووە و یەکێک لە “رێکۆرد دار”ەکانی بەرپرسانی سەرووی نیزامە.

چاوخشاندنێکی سەرپێی، بەسەر بەشێکی گرینگ لە پێرستی بەرپرسایەتییەکانی ناوبراو دا، ئەو راستییەمان بۆ دەردەخا. رەفسەنجانی، ئەندامی موئتەلیفەی ئیسلامی، ئەندامی کورت ماوەی موجاهیدینی خەڵق، ئەندامی دەستەی ٢٨ کەسی دامەزرێنەری، “رووحانیت موبارێز تاران” و ئەندامی شووڕای شۆڕشی یەکەم- پێش راپەڕینی گەلانی ئێران-، و دواتر، ئەندامی دامەزرێنەری حیزبی جمهووری ئیسلامی، و وەزیری نێوخۆی- کابینەی شووڕای ئینقلابی دوویەم-، سەرۆکی یەکەم و دوویەمی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی، نوێنەری ئایەتوڵلا خومەینی لە شووڕای بەرزی بەرگری- دوای مێهدی چەمران، لەساڵی ١٣٦٠دا-، جێگری فەرماندەری گشتیی هێزەچەکدارەکان، دوو دەورە سەرکۆمار و سەرۆکی بەرزی شووڕای ئینقلابی فەرهەنگی، دوویەمین سەرۆکی مەجلیسی خیبرەگانی رێبەری- هەتا ساڵی ١٣٩٠- و سەرۆکی کۆمەڵی بەرژەوەندییەکانی نیزام، بۆ ماوەی پتر لە ٢٠ ساڵ و نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش نوێژی کاتی نوێژی هەینی تاران- هەتا ٢٦ ی پووشپەڕی ٨٨ (٢٠٠٩)-، کە بە بیانووی پشتیوانی لە “فیتنە گێڕان”، لە پێش نوێژی ولانرا.

 




سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکەڵکاژۆی ڕژیم لە سنوورنشینان لە بەرەبەری هەڵبژاردن و هەروەها دوای خەبای چەکداری لە کوردستان دەستی پێکردەوە
بابەتی دواترسەرباز جەلال: بەداخەوە تا ئێستاش پەیژەیەکی موزیکی کوردیمان نییە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان