Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری کردنی ئێران لە شەڕی سووریەی مەحکووم کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری کردنی ئێران لە شەڕی سووریەی مەحکووم کرد

0
961

ڕۆژی کورد: کومیتەی سێیەمی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی مەحکووم کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریەی بە 116 دەنگی ئەرێ، 15 دەنگی نەرێ و 49 دەنگی بێ لایەن، چەسپاند.

عەبدوڵا عەلموعەلمی، نوێنەری سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژیمی سوریە و هاوپەیمانەکانی و لە ناویاندا ڕووسیە و ئێران و چەکدارانی حیزبووڵای بە بۆمباردومان و کاول کردنی شارەکانی سووریە، تاوانبار کرد.

ئەلموعەلمی لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا باسی لە ئازار و ئەزیەتی سوننە و عەڕەبەکان لە ئێران دا و گوتی: “خەڵکی ئەلئەحواز لە دۆخێکی ئەوتۆ دان کە دەتوانین پێی بڵێین جینایەتی شاراوە لە ئێران کە ئێران دەیهەوێ و هەوڵ دەدا لە چاوی جیهانی بشارێتەوە”.

لەلایەکی تریشەوە، کومیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرووەکان لە ڕێگای بڕیارنامەیەکەوە، هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر خەڵکانی ئاسایی لە حەلەب و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی سووریەی مەحکووم کرد.

لەو بڕیارنامەیەدا بەشداریی ئێران لە شەڕی سووریە بە توندی مەحکووم کراوە.

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ئەو بڕیارنامەیە گوتی: “کردەوە و هەڵوێستی لەم چەشنە، ورەی ئێران و دەوڵەتی سووریە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ سەرەڕۆیی سست و لەرزۆک ناکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران بۆ جارێکی تر بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، مەحکووم کرا
بابەتی دواترپەنابەرەکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دوورگەى ناورۆ: ڕێکەوتنى حکومەتى ئوسترالیا لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا قبوڵ ناکەین
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان