Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەشکەنجە لە بەندیخانەکانی تورکیە دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەشکەنجە لە بەندیخانەکانی تورکیە دەکات

0
1058

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاڵمان، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئانکارا ڕایگەیاندووە، نیلس ملتسێر، ڕێپۆرتێری تایبەتیی ئەو ڕێکخراوە، بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەشکەنجە و ئازاردرانی بەندکراوان لە تورکیە لە لایەن دەوڵەت و بنکە پۆلیسییەکانی ئەو وڵاتە، دەکات.

بڕیارە ئەو ڕاپۆرتە هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتی ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە تورکیە لە مارسی ٢٠١٨ لە شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بخرێتە ڕوو.

بەندکراوانی بەندیخانەکانی تورکیە پێشتر باسیان لە ئازاردانیان لەلایەن مەئموورە ئاسایشییەکانی تورکیەوە کردبوو و گوتوویانە ناچار بە بێ خەوی و بەخەبەر مانەوە کراون و لێیان دراوە و تەنانەت دەست درێژیی سێکسیشان کراوەتە سەر.

چاوەدێری مافی مرۆڤ، ئەرک پێ ئەسپێردراوە ئاسایشییەکانی تورکیەی بەوە تاوانبار کردبوو کە دوای ئەوەی دۆخی تایبەت لەو وڵاتە ڕاگەیێندراوە، لانیکەم لە ١٣ نموونەدا، لە سێپتامبری ٢٠١٦، دەستیان داوەتە ئەشکەنجەی بەندکراوەکان.

پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێپۆرتێریان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەشکەنجەی ئەگەریی بەندکراوانی لە تورکیە ناردبوو بەڵآم دەوڵەتی تورک ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەندکراوەکانی پێنەدابوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرکەوتنە بەرچاوەکانی وەرزشوانانی کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە
بابەتی دواترکاوە بەهرامی: “خەڵکی مەریوان ئەو بێ‌رێزییەی رژیم قەبووڵ ناکەن”
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان