هەنگاوی یەکەم: بوونی تایبەتمەندییەکانی وڵاتێکی سەربەخۆ
لە هەنگاوی یەکەم دا ئەو ناوچانە دەبێ بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بسەلمێنن کە خاوەنی هەموو ئەو تایبەتمەندیانەن کە وڵاتێکی سەربەخۆ پێویستێتی.
بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان، سەربەخۆییخوازەکان دەبێ پێناسە و تاریفێکی ڕوونیان لە چوارچێوەی دەڤەر و ناوچەکەیان پێشکەش بکەن،
پێویستە خاوەن حەشیمەتێکی ڕوون و هەمیشەیی بن،واتە خەڵکانێک کە بە شێوەی هەمیشەیی لە ناوچەیەکی دیاریکراو دا نیشتەجێن.
دەبێ خاوەنی دەوڵەت بن و بتوانن لە گەڵ وڵاتانی دیکەی سەربەخۆ پێوەندییان هەبێ.
هەنگاوی دووهەم: سەرکەوتن لە بە فەرمی ناسین
وڵاتانی تازە دامەزراو دەبێ لە لایەن وڵاتانی بەشداربوو لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە فەرمی بناسرێن.
وڵاتانی جیهان لە بەفەرمی ناسین یان بە فەرمی نەناسینی وڵاتانی تازە دامەزراو سەربەستن و سەربەخۆ دەجووڵێنەوە و بڕیار دەدەن.
لەو پێوەندییە دا دەتوانین ئاماژە بە تایوان، کۆزۆڤۆ و فەلەستین بکەین کە تەنیا لە لایەن هەندێک وڵاتەوە بە فەرمی ناسێندراون نە لە ئاستی هەموو کۆمەڵگای جیهانیەوە.
هەنگاوی سێهەم: ئەندامیەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
وڵاتەکان دەتوانن داوای ئەندامیەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.
وەرگیرانی وڵاتانی تازە دامەزراو لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گرینگە، چونکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ بە ڕەسمی ناسینی ئەوان لە ناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا .
وڵاتێک بۆ ئەوەی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ببێ بە ئەندام، پێویستە ئەم قۆناغانە تێپەڕ بکا:
- ناردنی نامەی داواکاری بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ هاوپێچی ڕاگەیەندراوێک لە پێوەندی بە پێڕەوی کردن لە مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان.
- نامەی داواکاری، سەرەتا لە شووڕای تەناهی (( ئەنجومەنی ئاسایش)) دەخرێتە بەر باس و لە ناو ئەم شووڕایە دا دەبێ لانی کەم لە ١٥ ئەندامی هەمیشەیی ٩ ئەندام پەسەندی بکەن. ئەگەر لەم قۆناغە دا یەکێک لەو ٥ ئەندامەی مافی ڤێتۆیان (چین، فەڕانسه، ڕووسیه، بریتانیا و ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) هەیە دژی ئەم داواکاریە دەنگ بدەن، پڕۆسەی بەشداریکردن لەو قۆناغە دا کۆتایی پێدێ.
-
ئەگەر لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەند کرا، نامەی داواکاری بۆ ئەندامیەتی دەنێردرێتە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەگەر دوو لە سەر سێی ئەندامانی کۆڕی گشتی دەنگی ئەرێنی پێ بدەن، ئەم وڵاتە نوێیە دەبێتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.