نێچیرڤان بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد

0
1055

رۆژی کورد :
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیران نێچیرڤان بارزانی بە بەشداری دوکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فێدراڵ سوێندی یاسایی خوارد بۆ جێگر بوونی پۆستەکەی، پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دوکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری حکوومەتی عێراقی فێدراڵ هاوڕێ لە گەڵ شاندێک گەیشتنە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی یاسایی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی ڕێکەوتی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆی دەنگەکانی ئەندامانی پارلەمانی کور ستان توانی بە ڕێژەی ٦٨ دەنگ لە کۆی گشتی ٨١ دەنگی پارلەمانتارانی بەشدار، پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەست بهێنێت. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە دوای دانیشتنی پارلەمان لە تەلاری سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بە پێشکەش کردنی چەن وتارێک لە لایەن بەڕێزیانەوە دەستی پێکرد و دوای بە خێر هاتنی میوانەکان سپاسی گەلی کورد و پارلەمانی کوردستانی کرد.
دواتر دوکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری حکوومەتی عێراقی فێدراڵ وەکوو بەشدار بوو لە ڕێوڕەسمەکەدا بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دوای پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دانیشتنەکەی بە بۆنەیەکی مێژوویی و گرینگ ناوبرد و ڕۆڵی سەرۆک مەسعوود بارزانی وەکوو یەکەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.