رۆژی كورد :
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ ئایار له كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مانی هه‌رێمی كۆردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
نێچیرڤان بارزانی كوڕی نه‌مر
ئیدریس بارزانی له دایكبووی ٢١ ئه‌یلوولی ١٩٦٦ كه‌سایه‌تیی ناوداری سیاسی و ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دێمۆكراتی كوردستانه له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩
هه‌روه‌ها ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤ سه‌رۆكی جكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
٢٨ ئایار له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی پاڕله‌مانی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان
بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان به ڕێژه‌ی ٦٨ ده‌نگ بۆ
پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژێردرا.
نێچیرڤان بارزانی له زانكۆی تاران زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خوێندووه دواتر له
ساڵی ١٩٨٩ بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دێموكراتی كوردستان و له ساڵی ١٩٩٦
بووه به جێگری سه‌رۆكی جكوومه‌تی هه‌رێم و له ساڵی ١٩٩٩ بووه به سه‌رۆكی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كۆردستان و دواتر له‌و پۆسته‌دا بۆ ماوه‌ی 3 ده‌وره خاوه‌نی ئه‌و
پۆسته بووه.
نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی ٣ كوڕ و ٢ كچه و شاره‌زایی ته‌واوی له زمانه‌كانی كوردی
و فارسی و ئینگلیزی هه‌یه و زمانی عه‌ره‌بیشی باشه و خولیای شێعر و ئه‌ده‌بی
كوردی و فارسیه.
به‌ڕێزیان به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پاڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ ٢٨/٠٥/٢٠١٩
وه‌كوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردران.