“نیویۆرک تایمز”  ڕووسیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو دەداتە ئێران

0
397
سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسی

 

هاوکات لەگەڵ سەردانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا بۆ تاران، ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” ئاشکرای دەکات ، ڕووسیا بەڵێنی داوەتە ئێران بە  سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تەیاری بکات

بە پێی ڕاپۆرتی “نیویۆرک تایمز” بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لە ئێران، ڕووسیا دەستی کردووە بە ناردنی ڕادار و کەرەستەی بەرگری ئاسمانی بۆ ئێران. لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی “مەعاریڤ”ی ئیسرائیلی هەروەها بڵاوی کردۆەتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی ئیلوشین ئیل-٧٦ی ڕووسی گەیشتوونەتە ئێران.

سێرگی شۆیگو سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆبووەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحوکمی لەسێدارەدانی لاوێکیتری کورد جێبەجێ کرا
بابەتی دواترجێگرەوەی ئیسماعیل هەنییە دیاری کرا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.