ڕۆژی كورد :
رووسیا باس له‌وه ده‌كات كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سوریه ناچار به نیشتنه‌وه‌ی نائاسایی و به په‌له له بنكه‌ی سه‌ربازی “حه‌میم” له وڵاتی سووریه بووه. هاوكات له گه‌ڵ فڕینی ئه‌م فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره فڕۆكه‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی سۆپای ئیسرائیل هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمی ئاسمانی سووریه و هاوكات سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاتی سووریه چالاك بووه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری مودێل ئه‌یرباس، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٦ی فێورییه ناچار به نیشتنه‌وه‌ی نائاسایی و به‌په‌له له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میم بوو. ئه‌م فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره هه‌ڵگری ڕێژه‌ی ١٧٢ كه‌س ڕێبوار بووه كه له شاری تاران پێته‌ختی وڵاتی ئێران به‌ره‌و ده‌مێشق پێته‌ختی وڵاتی سووریه له فڕین دا بووه كه هاوكات سیسته‌می به‌رگری دژه‌مووشه‌كی وڵاتی سووریه چالاك بووه و دۆخی ئه‌منی ڕاگه‌یه‌ندراوه. بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی حه‌میم له وڵاتی سووریه له ئێستادا له ژێر كۆنتڕۆڵی رووسیادایه. ڕووسیه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هیرشی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌م فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره له ئارادا بووه و هه‌ستی پێكراوه. هاوكات له گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره بۆ ناوچه‌ی هه‌رێمی ئاسمانی وڵاتی سووریه، چوار فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له جۆری جێتی ئێف- ١٦ی سۆپای ئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی ئاسمانی سووریه و له‌و كاته‌ش دا سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی سووریه چالاك بووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆمه‌ینی له شاری تاران وا ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژی پینجشه‌ممه فڕۆكه‌ی ئه‌یرباس مۆدێلی “ئا- ٣٢٠” هاوپێوه‌ندیدار به كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئاسمانی سووریه له ئاسمانی تاران به‌ره‌و ده‌میشق له فڕین دا بووه.