Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نوێنەری سپای تیرۆریستیی قودس لە بۆکان، بە دژی سەربەخۆیی لێدوانی دا

نوێنەری سپای تیرۆریستیی قودس لە بۆکان، بە دژی سەربەخۆیی لێدوانی دا

0
1483

قەسیم عوسمانی کوڕی مەلا جەسیم، مۆرەی ناسراوی ڕژیم لە شاری بۆکان کە خۆی سەرهەنگی سپای تیرۆریستیی پاسدارانە و ئەندامی سپای تیرۆریستیی قودسە، لە مەجلیسی ڕژیمی ئێرای لە تاران، بە ناوی نوێنەرانی کوردەوە بە دژی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق لێدوانی دا.

ڕۆژی کورد: قەسیم عوسمانی لە لێدوانی ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاویی خۆیدا، سازبوونی دەوڵەتی کوردی بە پیلانی ئیسراییل و بە وتەی ئەو، ڕژیمی سەهیونیستی زانی.

قەسیم کە بە ناوی نوێنەرانی کوردی مەجلیسی تاران قسەی دەکرد، گوتی، هەڵوێستی ئێمە لەمەڕ سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان، ڕێک هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

قەسیم عوسمانی کە زۆرتر خۆی بە نوێنەری سوننەکان دەناسێنێ و دەیهەوێ کێشەی نەتەوەیی کورد وەک کێشەیەکی ئایینی بخاتە ڕوو، باسی لە لێدوانی ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە دژی ڕژیمی ئێران  کرد و گوتی، ئەو لێدوانەی ترامپ، دەرخەری دڕندەیی ترامپە و دەبێ سپاسی بکەین کە ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەمریکا دەردەخات.

کارناسی پرسە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی ناڤینی ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە دەڵێ: “ئەوەی کە قەسیم عوسمانی یان هەر نوێنەرێکی تری ڕژیم لە کوردستان، ئەو قسانە دەکات، شتێکی سەیروسەمەرە نیە و بگرە پێچەوانەکەی جێگای سرنجە. قەسیم عوسمانی، وەک ناوەندی ڕۆژی کورد چ لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم و چ دواتر و پێشتریش، دەیان جار لەمبارەوە ڕوونکردنەوە و هۆشداری داوە، مۆرەی ڕژیمن نەک نوێنەری کورد و ویست و داواکانی و کورد دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکات کە ڕێگای چارەسەریی کێشەی نەتەوەیی کورد لە تاران نیە.”

کارناسی ناوەندی ڕۆژی کورد هەروەها گوتیشی: “لە سەردەمی هەڵبژاردن دا هەندێ کەس و لایەنی سیاسیی کوردی تەنانەت دژبەری ڕژیم، هەوڵیان دا خەڵک ببەنە سەر سەندووقی دەنگدان و ڕێچکەی پووچەڵی ئیسلاح تەڵەبی لە ناو ڕژیمێکی تا سەر ئێسقان دیکتاتۆر و فاشیستیان کردە ئاڵترناتیڤ بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و هەندێکیان تا ئێستاش بە لاڕێ کردنی خەباتی مەدەنی و کەڵکاژۆوەرگرتن و بەتاڵ کردنی ناوەرۆکی خەباتی مەدەنی، تا ئێستاش لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوامن، بەڵام ئیتر دەبێ ئەوە بزانین کە بەردەوام بوون لەسەر ئەو ڕێگایەش، دەرخەری هەندێ شتی نامۆیە و دەبێ کورد لە ڕۆژهەڵات لە هەمبەری بوەستێتەوە و ئیزن نەدات چیتر خەباتەکەی لاڕێ بکرێت و ببێتە وەرەقی گەمەی بازرگانی یان ناتێگەیشتوویی سیاسی”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبڕیاری یەکێتی بۆ پاشگەزبوونەوە لە ژێر گوشاری قاسم سلێمانی، کێشەی لێ کەوتەوە
بابەتی دواترلەبەرامبەر هەرەشەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دا سازمانی خەبات هەموو ئەندامان و لایەنگرانی دەخاتە ئامادەباشیەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان