نوێنەرایەتی سوننه‌كانی عێراق لە ئەمریکا کراوە

0
590

“ئه‌سیل نوجێفی” پارێزگاری پێشووی موسڵ، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە باس لە کرانەوەی نوێنەرایەتی سووننەکانی عێراق لە ئمریکا دەکەن ئاشكرای كرد كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌كانی سوننه‌ به‌ ئه‌مریكاییه‌كان، له‌واشنگتۆن كرایه‌وه‌، .

نوجیفی هەروەها گوتیشی: ” كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌هاوكاری ڕافیع عیساوی وه‌زیری دارایی پێشووی عێراق بوو” و  بۆ ئه‌وه‌یه‌ نه‌هامه‌تی و په‌راوێزخستنی سوننه‌ بگه‌یه‌نینه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی”.

له‌باره‌ی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌شه‌وه‌ گوتی: ” دروستكردنی هه‌رێمه‌كان مافێكه‌ ده‌ستور مسۆگه‌ری كردووه‌. بژارده‌یه‌كیشه‌ له‌به‌رده‌ستماندایه‌”. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پێشنیاری دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی كردبێت، له‌به‌رانبه‌ر پاڵپشتی كردن له‌دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌دا.

پێشتر “عه‌بدولره‌حمان لوێزی” په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی گه‌یاندبوو به‌میدیاكان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌ له‌ئه‌مریكا كراوه‌ته‌وه‌. باسی له‌وه‌شكرد كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌بێته‌ ڕێخۆشكه‌ر بۆدروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌.

به‌گوته‌ی چاودێران، كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ نیشانه‌ی ڕوونه‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌ كرده‌ییه‌كانی دابه‌شكردنی عێراق.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێککەوتنی وڵاتانی جیهان بۆ ئاگربەست لە سووریە
بابەتی دواترڕۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئێران به‌ پاره‌ لاوانی سلێمانی ده‌كاته‌ حه‌شدی شه‌عبی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.