Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان نوێنەرانی پارلمانی بریتانیا داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن

نوێنەرانی پارلمانی بریتانیا داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن

0
1139

ڕۆژی کورد: نزیک بە ٢٠٠ نوێنەر و لۆردی بریتانیا لە کۆنفرانسێک کە ڕۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە مەجلیسی گشتیی ئەو وڵاتە لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پێکهات، لە ڕێگای دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکەوە داوایان کرد لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەمەڕ لەسێدارەدانەکان و کوشتنی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران بکرێت.

لەو کۆنفرانسەدا کە بە سەرۆکایەتیی قەشە جان پریچارد، ئوسقۆفی پێشووی ئاکسفۆرد پێکهات، نوێنەرانی پارلمان کە لە هەموو حیزبەکانی ئەو وڵاتە پێکهاتبوون، لۆردەکان و ڕێبەرانی ئایینیی ئینگلستان، دڵەڕاوکێی جیدیی خۆیان لەمەڕ ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و بەتایبەت لەسێدارەدانی بە ئاشکرا و هەروەها لە سێدارەدانی گەنجان و مێرمنداڵان و ژنان، دەربڕی.

قسەکەرانی ئەو کۆنفرانسە هەروەها پێشوازییان لە بڕیارنامەی چەسپاوی کومیتەی سێیەمی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ١٥ی نۆڤامبری 2016 بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا و پشتگیرییان لە وتەکانی سەفیری وڵاتەکەیان، مارتن شێرمن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمبارەوە کرد.

شێرمن گوتبووی کە: “گرنگە ئێمە چەق ببەستینە سەر مافی مرۆڤ لە ئێران و وەک هەمیشە ئێران بە هۆی هەبوونی زۆرترین پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، بخەینبە بەر لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە”.

لەو کۆنفرانسەدا هەروەها پشتگیری لە بانگەوازیی ٢٠٠ نوێنەر و لۆردی بریتانیا بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەمەڕ کوشتنی بە کۆمەڵی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی کرد کە لە لایحەی EDM لەلایەن نوێنەرانی دوو مەجلسی پارلمانی ئەو وڵاتەوە پشتگیری لێ کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجان بۆلتۆن، بژاردەی سەرەکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، داوای گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکا
بابەتی دواترمەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا یاساغ کردنی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی پەسەند کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان