ڕۆژی کورد: دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی مام جه‌لال به‌پرۆتۆكۆلی سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی، رێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو
لەو ڕێوڕەسمەدا هه‌ریه‌ك له د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی ئێران، مه‌عروف به‌خیت نوێنه‌ری شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئوردن‌و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق به‌نوێنه‌رایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و د.سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و یان كۆبیچ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و نوێنه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا دیگری ئیستیری باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق و یوسف محەمەدو جه‌عفه‌ر ئیمنیكی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و عوسمان بایده‌میر جێگری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌به‌په) و ئه‌نوه‌ر موسلم سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ و نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان له هه‌ولێر و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70، به نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌لا به‌ختیار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانیان له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی مام جه‌لال دانا.
پەیامنێری ڕۆژی کورد کە لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە بوو باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی سکرتێری گشتیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئەندامانی ڕێبەریی ئەو حیزبانە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون بەڵام ڕێگە بە هیچ کام لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نەدراوە کە تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا بە نوێنەرایەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە دابنێن.
ئەوەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە ئەندامانی حزبەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتۆتەوە و لەو بارەوە نووسیویانە: مەخابن حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی پرۆتۆکۆلدا رێزیان لێنەگیراوە و بۆ دانانی تاجە گوڵینە بە شێوەی ڕەسمی بانگهێشت نەکراون، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە نوێنەرایەتیی کوردستانی باشوور، باکوور و ڕۆژئاوا بە فەرمی تاجە گوڵینەیان لە سەر تەرمی مام جەلال داناوە و تەنیا جێگەی نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵات بە تاڵ بووە.
له پاش دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی مام جه‌لال له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال به ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێكه‌وت .