ڕۆژی كورد :
سەباح نیکخا نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئیستە پەناخوازە و لە وڵاتی تورکیە دەژی، کتێبێکی سەبارەت بە دەروونناسیی مێرمنداڵان بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕایەوە و لە باشووری کوردستان چاپ‌کرا.
سه‌باح نیكخا ناسراو به “سه‌باح مه‌لا عه‌بدوڵا” خاوەنی چەند بەرهەمێکی‌دیکەیە و لەوانە: کۆکردنەوە و ساخکردنەوەی دیوانی حەسرەتی شاعیر (مەلا شێخ محەمەدی خەڵووزەی مەریوان) کە ساڵی ۱۳۹۲ واتە ۲۰۱۳ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە پێشەکیی وەرگێڕی کوردیی ئەم کتێبەکەدا هاتووە: ئه‌م کتێبه یاریده‌ری کچانی مێرمنداڵه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسانتری قۆناغی مێرمنداڵی و به ئاراسته‌ی باشتر ژیان له ناو بنه‌ماڵه و قوتابخانه و کۆمه‌ڵگادا، بیرۆکه و ڕێگه‌چاره‌ی ساده به‌ڵام کارای بۆیان پێشنیار کردووە… لاوازیی کتێبخانه‌ی کوردی له ئه‌ده‌بیاتی منداڵاندا و بۆشایی نه‌بوونی کتێبگه‌لی پەروەردەیی له‌م چه‌شنه بۆ مێرمنداڵان به زوانی کوردی، هانی‌دام بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه و هیوادارم مێرمنداڵانی خۆشەویستی کوردستان بەهرەی لێوەرگرن.
ناونیشانی تەواوی کتێبەکە بریتییە لە: داخۆم بمێنم!؟ (چه‌ند وانه‌یه‌کی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچانی مێرمنداڵ) نووسه‌ران: ئێمانوئێل ڕیگۆن و بێرنادت كاستا پراد وەرگێڕانی لە فارسییەوە: سەباح مەلا عەبدوڵا.
ئەم کتێبە ئێستا لە کتێبخانەکانی شاری سلێمانی له باشووری كوردستان دەستدەکەوێت.