Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ئابووری نرخی كرێی ئامرازەکانی گواستنەوە و هاتووچۆی گشتی لە تاران ٢٠% زیادی کرد

نرخی كرێی ئامرازەکانی گواستنەوە و هاتووچۆی گشتی لە تاران ٢٠% زیادی کرد

0
1399

رۆژی كورد :
هاوکات لە گەڵ گیروگرفتی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان لە ماوەی ئەم دواییانەی ئێران کە نارەزایەتیەکی زۆری جەماوەری لێکەوتووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ نیسان نرخی بلیتی ئامرازەکانی گواستنەوە و هاتووچۆی گشتی ٢٠% زیادی کردووە.

فەرنووش نەوبەخت کارگێڕی گشتی شەریکەی گواستنەوەی مێترۆی تاران ئەمڕۆ لە وتووێژێکی خۆی بۆ هەواڵنێری ئیسنا باسی لەوە کرد کە دوابەدوای بڕیاری پەسەندکراوی ئەنجومەنی شۆرای شاری تاران بەرز بوونەوەی نرخی بلیتی هاتووچۆ لە ئەمڕۆ وە هاتە جێبەجێ کردن. هاوکات پەیمان سەنەندەجی کارگێری گشتی شەریکەی گواستنەوەی پاس لێخورین باسی لە بەرزبوونەوەی ٢٥% نرخەکان بۆ گواستنەوە لە ئەمڕو به‌ دواوه‌ کرد.
 هەواڵنێری ئیسنا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی دا باس لەوە ئەکات کە بەرزبوونەوەی نرخەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختی جەماوەر و ڕاگەیاندنی گشتی بووە، و پێش وەخت کەسیان ئاگادار نەکردووە.
 شارەداری تاران پیرووز حەناچی زیاد کردنی نرخی ٢٠% كرێی گواستنەوەی تاکسی و ئامرازەکانی هاتووچۆی گشتی و گواستنەوەی بە بابه‌تێكی زۆر ئاسایی و چاوەڕوان کراو ناوبردووە و باسی لەوە کردووە کە وەکوو ساڵانی ڕابردوو بە پێی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسانی ئابووری نرخی گواستنەوە و هاتووچۆ زیادی کردووە و دوای ده‌ركردنی بڕیاری ئەرێنی و كۆتایی ئەنجۆمەنی وەزیران و شاندی حکوومەت چووەتە پرۆسەی جێبەجێ کردن و ڕاگەیەندراوە.
 زیادبوونی نرخی ٢٠% هاتووچۆی گشتی و گواستنەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی رۆژی ڕابردوو نرخی دراو و دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆوە بینی، بە بڕوای به‌رپرسێكی ژووری بازرگانی وڵاتی ئێران گواستنەوەی هەواڵە سیاسیەکان، بەردەوامی و درێژەی بایکۆتەکان و ڕاگرتنی هەناردە کردنی نەوت و سووتەمەنی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە ئەبێتە هۆی ڕاکێشانی سەرمایە و داهاتەکان بۆ لای کڕینی دراو و دۆلار و ئاڵتوون کە سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌تانه‌ بوونەتە هۆی بەرزبوونەی نرخی كاڵا و خوارده‌مه‌نیه‌كان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزه‌ریف باس له‌ ده‌رچوون له‌ په‌یماننامه‌ی ئێن.پی.تی ئه‌كات
بابەتی دواتركاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرته‌ ڤیدیۆی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان