ڕۆژی كورد :
به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی هێرشی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری كه‌ربه‌لا لانیكه‌م سێ كه‌س كوژراون. ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی دیكه‌ش باس له كوژرانی لانیكه‌م ٤ كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له ٥٠ كه‌س له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ت له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له به‌غدا و كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی نوامبر له ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه كه له
ڕه‌وتی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا
لانیكه‌م ٤ كه‌س كوژراو و زیاتر له ٥٠ كه‌س به توندی بریندار كراون. هاوكات ناوه‌ندی
ئاسۆشۆیتێدپرێس ئاماری كوژراوه‌كانی شاری به‌غدا ٥ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. به پێی ئه‌م
ڕاپۆرتانه هیزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له كاتی به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران
ده‌ستیان داوه‌ته ته‌قه كردن و جورێك له گازی فرمێسك ڕێژی تایبه‌تیان به كار
هێناوه كه زۆر به هێزتر و مه‌ترسیدارتر له گازی فرمێسك رێژی ئاساییه. ناوه‌ندی
هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه له نزیكی بینای
ناوه‌ندی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق له شاری به‌غدا ڕوویداوه.
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری عێراق له مانگی ئۆكتۆبری ئه‌مساڵه‌وه له به‌غدا و
پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێكردووه و به بیانووه جوراوجۆره‌كان درێژه‌ی پێدراوه.
له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگا
حكوومییه‌كان، بێكاری و هاوكات ده‌ستێوه‌ردان و ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
ئێران له عێراق بكه‌ین. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تتیانه
به هێرشی خۆپیشانده‌ران سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر دووشه‌ممه بۆ
سه‌ر بینای باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری كه‌ربه‌لا زیاتر په‌ره‌ی ئه‌ستاند
و له ڕه‌وتی ئه‌م پێشهاتانه دا ٣ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ست داوه. به پێی
ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه ئه‌م سێ كه‌سه دوابه‌دوای ته‌قه‌كردنی
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان كه ئه‌یانویست به‌رگری بكه‌ن له چوونه ناوه‌وه‌ی
خۆپیشانده‌ران بۆ ناو بینای باڵوێزخانه‌ی ڕژیمی ئێران، كوژران و هاوكات چه‌ن هێزی
ئه‌منییه‌تی له ڕه‌وتی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه دا بریندار كراون.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی نوامبر
له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا هێرشی خۆپیشانده‌رانی بۆ سه‌ر بینای باڵوێزخانه‌ی كۆماری
ئیسلامی مه‌حكووم كردووه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه به پێی
كنوانسیۆنی ژنێڤ پابه‌ندن به پاراستن و دابینكردنی باری ئه‌منی ناوه‌نده
دیپلۆماتیكه‌كان. باس له‌وه ده‌كرێت كه دوابه‌دوای به‌شداری هێزه‌كانی پۆلیس و
ئاسایشی عێراق ڕه‌وتی ئه‌منی ئه‌و باڵوێزخانه باری ئاسایی به خۆوه گرتووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان به پێی وته‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق نووسیویه‌تی
كه له ده‌سپێكی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق له‌م وڵاته‌دا تا ئێستا
زیاتر له ٢٦٠ كه‌س كوژراون. هاوكات ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو دا
زیاتر له ١١٠٠٠ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون. هه‌ڵسووكه‌وتی توند و تیژانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی
عێراق له گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ڕه‌خنه‌ی توندی
ناوه‌نده نێوده‌وڵاه‌تییه‌كان له‌وانه ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.