ڕۆژی كورد :
ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ دوای ده‌ست به‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی فێدراڵ، جه‌ماوه‌ری ناڕازی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژی “مۆسته‌فا ئه‌لكازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته ده‌ستیاندایه ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین. كۆمه‌ڵگای ناڕازی دژی مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌رده‌وامیی بارودۆخی خراپی ژیان و خزمه‌تگوازی دروشمیان سه‌ردا و ڕێپێوانیان كرد.
ده‌وڵه‌تی “مۆسته‌فا ئه‌لكازمی” سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی فێدراڵ یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی دوێنێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٩ی ئایار پێكهێنا. له‌م دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرینگ ڕه‌چاو كرا كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هێوه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق بێت. خۆپیشانده‌رانێك له له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی به دواوه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت و بارودۆخی خراپی ژیانیان به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه.
به‌ڵام وادیاره لێكدانی كابینه‌ی نوێ و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێ خۆپیشانده‌رانی دڵخۆش نه‌كردووه و هه‌ربۆیه‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی ئایار و ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی نوێی مۆسته‌فا ئه‌لكازمی له شاره‌كانی به‌غدا، بابۆل، ناسرییه، دیوانییه و كۆت ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین. خۆپیشانده‌ران له شاری كۆت ناوه‌ندی پارێزگای واست هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی پێشووی “ڕێكخراوی به‌در” به ڕێبه‌رایه‌تیی “هادی ئه‌لعامێری” و ئه‌و بنكه‌یان ئاگر تێبه‌ردا.
جیا له بارودۆخی خراپی ژیان و ڕه‌وتی خزمه‌تگوزارییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له سیسته‌می سیاسیی له سه‌ر بنه‌مای جیره‌به‌ندی و تاقم گه‌رایی وڵاتی عێراقی ناڕازیین و خوازیاری چاكسازی سیاسیی و ئابووری و لێپرسینه‌وه‌ی كه‌سانێكن كه بوونه‌ته هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌ران له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا.
ڕۆژی ڕابردوو مۆسته‌فا ئه‌لكازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی فێدراڵ له یه‌كه‌م دانیشتنی كابینه‌ی خۆی دا چه‌ند بڕیاری گرینگی ڕه‌چاو كرد و ڕایگه‌یاند كه گرینگ‌ترینیان بریتیی بوون له فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌سبه‌سه‌ركراوانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاوكات به پێی وته‌كانی مۆسته‌فا ئه‌لكازمی بڕیار درا كۆمیته‌یه‌كی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان پێك بهێندرێت بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و به‌دواداچوونی به‌رپرسیارانی خوێنڕێژی و كۆشتاری به كۆمه‌ڵی خۆپیشانده‌ران و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی خه‌سارئابوورییه‌كان بۆ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كانی خۆپیشانده‌ران له ماوه‌ی ڕابردوودا و هاوكات كۆمیته‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له
بنه‌ماڵه‌كانیان پێك بهێندرێت.
ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی فێدراڵ هه‌روه‌ها بڕیاری داوه به‌ستێنێك پێك بهینێت بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی نوێ و پێدانی مه‌عاشی دواكه‌وتووی خانه‌نشینكراوان و هاوكات هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی گه‌وره و بچووك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كه‌م و كووڕی داهاتی ساڵی ٢٠٢٠ له ولاتی عێراقی فێدراڵ. به‌ڵام وادیاره ئه‌م بڕیارانه خۆپیشانده‌رانی دڵخۆش نه‌كردووه و ڕێكخستنه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان له بانگه‌وازێكدا جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگای ناڕازییان بۆ خۆپیشاندانێكی نوێ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له شاره‌كانی ناوه‌ند و باشووری عێراق بانگهێشت كرد. لێكۆڵه‌رانی سیاسی شاره‌زا به بارودۆخی سیاسی عێراق باس له‌و ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه خۆپیشانده‌ران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ده‌وڵه‌تی كازمی بۆ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك چاكسازی سه‌ره‌كی بخه‌نه ژێر گوشار و ركێفی خۆیان.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه و دواتر هه‌وڵیاندا به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا وه‌ڕێبكه‌ون به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كان به‌رگرییان كرد له به‌ره‌وپێش چوونیان و و له ئاكامدا چه‌ند كه‌س له خۆپیشانده‌ران بریندار كران.