220 لاپەڕەی بەڵگەنامەی تایبەت بە پەیوەندی نێوان ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ و “نووسینگەی خامنەیی” دۆزراوەتەوە
بەڵگەنامەکانی دەست “شپیگڵ” دەریدەخەن کە ناوەندی ئیسلامی لە هامبۆرگ چۆن ڕێنماییەکانی نووسینگەی خامنەیی جێبەجێ کردووە، یەک لەوانە پشتیوانیکردنی حیزبوڵڵا و پڕوپاگەندە بە قازانجی هێرشەکەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بەڵگەنامەیەکی 220 لاپەڕەیی سەبارەت بە چالاکییەکانی ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ (کە بە “مزگەوتی شین” ناسراوە) داوەتە گۆڤاری شپیگڵ، کە تێیدا دەرکەوتووە کە چۆن ئەم ناوەندە لە پەیوەندییەکانی خۆیدا لە گەڵ تاران ،پشتیوانی هێرشەتیرۆریستەکەی حیزبوڵڵای کردووە .
ئەو ناوەندەی چەند هەفتە لەمەوبەر داخرا . وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ و ناوەندەکانی سەر بەو ناوەندی لە فرانکفۆرت، میونشن و بەرلین قەدەغە کردووە، بەهۆی ئەوەی “ئامانجیان پەروەردەی ئیسلامیی تووند ڕەو بووە
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست “شپیگڵ” کەوتووە، محەمەد هادی موفەتتیح ، سەرۆکی ناوەندی ئیسلامی لە هامبۆرگ، کە ساڵی 1401 لە لوتکەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری ” ژن ، ژیان ، ئازادی ” لە ئەڵمانیا دەرکرا، پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ… نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبووە .
لێکۆڵەران چاتەکانی واتسئەپیان لە نێوان موفەتتیح و مێهدی مستەفەوی، جێگری پەیوەندییەکان و کاروباری نێودەوڵەتی لە نووسینگەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دۆزیوەتەوە، کە دەریدەخات ئەو دووانە لە کۆتایی ساڵی 2021ەوە زیاتر لە 650جار پەیامیان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ کردووە تا کۆتایی ساڵی2023.
لەم چاتانەدا مستەفەوی ڕێنمایی وردی بە موفەتتیح داە . لەوانەش هەندێکجار سەبارەت بە “پەیامەکانی خامنەیی بۆ حاجیانی ئەڵمانی زمان” لە ساڵی 2023یان سەبارەت بە چالاکییەکانی سەنتەرەکە لە ساڵی2024. هەروەها مستەفەوی ناوەڕۆکی پڕوپاگەندەی دژە ئیسرائیلی بۆ موفتتیح ناردووە .
چەند ڕۆژێک دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە نزیکەی 1200 قوربانی لێکەوتەوە، نووسینگەی شۆڕش لە تاران ڕاسپاردە دەنێرێت سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە بەرژەوەندیی حەماس .
لە ڕاسپاردەکەدا هاتووە “میحوەری بەرخۆدانی ئیسلامی هیچ ئامرازێکی دیکەی نییە بۆ وەستاندنی” ئیسرائیل، پشتگیری ئەم هێرشە دەکات وەک فاکتەری گۆڕینی ئیسرائیل بە بەراورد بە ڕابردوو و شکۆمەندکردنی “جەنگێکی درێژخایەن لەسەر هەموو ئاستەکان، چ سیاسی و چ سەربازی بۆ گەیشتن بە ئامانجە کۆتاییەکان”
لەم بەڵگەنامانەدا، لە تەنیشت ناوی بەرپرسی ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ، مۆری شەخسیی “ڕێبەری شۆڕش” بۆ پشتیوانی دارایی حوسییەکانی یەمەن دەبینرێت، کە ئەوە نیشان دەدات کە قۆڵێکی ڕاستەوخۆی ڕێژیمی ئێرانن لە دەرەوەی وڵات.
هەروەها لێکۆڵەران بەڵگەی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و نزیک لە نێوان ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ و حزبوڵڵای لوبنانیان دۆزیوەتەوە. لەوانەش شێخێکی حزبوڵڵای لوبنان کە بەرپرسە لە “پەیوەندییەکانی دەرەوە”، ڕاپۆرتی لەسەر سەفەرەکانی لە ئەڵمانیا داوە. ناوبراو لە ساڵی 2016دا هاوکارییە دارایی و ڕاوێژکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم گرووپە بەرز نرخاندووە.
دوای دوو ساڵ لەبارەی “بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ئاساییەکانی ناوەندی ئیمام عەلی” بە ناوی مزگەوتی شین لە هامبۆرگ نووسیویەتی. هەروەها لێکۆڵەران ژمارەی تەلەفۆنی ژمارەیەک نوێنەری دیکەی هەسەدەیان لە مۆبایلەکانی موفەتتیح و بەرپرسانی دیکەی ئەم ناوەندەدا دۆزیوەتەوە.
بەڵگەنامە نهێنییەکان دەریدەخەن کە نوێنەرانی حزبوڵڵا و ناوەندی ئیسلامیی هامبۆرگ بە ڕواڵەت پڕۆژەیەکیان هەبووە بۆ دروستکردنی مزگەوتێک لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ئەفسەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پلاندانان بۆ ئەم پرۆژەی مزگەوتە و دەبوایە کێشەکانی جێبەجێکردنیان بۆ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵا ڕاپۆرت بکرایە.
لە ئێستادا داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە شاری کارلسروه بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵڵا لێکۆڵینەوە ی لە چەند بەرپرسێکی کۆمەڵەی مزگەوتی ساکسۆنی خواروو دەکات. بەڵام تائێستا پرسیارەکان لەم بارەوە لەلایەن پارێزەرێکی ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگەوە بێ وەڵام ماونەتەوە.
موفەتتیح پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەم ناوەندانە “دامەزراوەیەکی تەواو ئایینین”. وتیشی، “ئەو ئیسلامەی لێرەدا بەرەوپێش دەبەین، ئیسلامی عەقڵانییە، ئیسلامی ئاشتی و دۆستایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی مرۆڤەکانە”.
به ڵام به پێی ئه وه ی له هه ندێک به ڵگه نامه وه ده ستکەوتووە ، ناوه ڕۆکی چالاکییه کانی ئه م ناوه نده هیچ په یوه ندییه کی به “ئاشتیی و ئاشتووایی نه بووه . چونکە لەە گروپێکی واتسئەپدا کە موفتاح ئەندامیشی بووە، یەکێک لە بەشداربووان وێنەیەکی منداڵێکی ساوای داناوە کە دەمانچەی بوقەدەوەیە و ئەستێرەی داود لەسەر چەکەکە هەڵکەندراوە. لە وێنەیەکی دیکەدا ئاڵای ئیسرائیلی بە سووتاوی دانراوە .
لێکۆڵەران دەڵێن موفەتتیح تا ئیستا لەم جۆرە پۆستانە بێدەنگ بووە.