Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نازم دەباغ: ئەگەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پاشەکشە نەکەن، دەبێ چاوەڕوانی دژکردەوە بن

نازم دەباغ: ئەگەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پاشەکشە نەکەن، دەبێ چاوەڕوانی دژکردەوە بن

0
4958

ڕۆژی کورد: نازم دەباغ، نوێنەری هەمیشەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژێکی خۆی لەگەڵ هەواڵدەریی “تەسنیم”ـی سەر بە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، چالاکیی چەکداریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە ناوخۆی وڵات مەحکووم کردووە و دەڵێ ئەگەر بێت و ئەو حیزبانە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن و پاشەکشە نەکەن، دەبێ چاوەڕوانی دژکردەوە بن.

نازم دەباغ لە بەشێک لە دیمانەکەی خۆی لەگەڵ “تەسنیم”دا کە 11ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی بڵاو بۆتەوە، گوتوویەتی: ئەو گرووپانە (مەبەستی حیزبەکانی خۆرهەڵاتە)، لەگەڵ حکومەتی هەرێم، ڕێککەوتنیان کردووە و دەبێ بەپێی ڕێککەوتنەکەی خۆیان بجووڵێنەوە و چیتر لە ناو خاکی ئێراندا عەمەلیات ئەنجام نەدەن.

دەباغ باس لە ڕێککەوتنەکە دەکا و دەڵێ: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بە هەموو گرووپە ئێرانیەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە چالاکیی چەکدارانە و بوونیان لە ناو ئێران مەحکووم دەکەین و بڕوامان وایە ئەو هەوڵانەش کاریگەر دەبن و بە خۆشیشەوە ئەو هەوڵانە بۆتە هۆکاری کەم بوونەوەی ڕەوتی پێشوو.

دەباغ لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە “بەرپرسانی حیزبی دێموکرات گوتوویانە ئێمە لە ناو خاکی ئێران بەرەو هەرێم ناکشێینەوە و پاشەکشە ناکەین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەەدین”، گوتوویەتی: “ئەوانە هەمووی قسەیە بەڵام لە کردەوەدا پاشەکشەیان کردووە و ئەگەر پێشتر لە مانگێکدا چەندین جار جووڵەیەکیان دەکرد بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا لەوانەیە تەنیا یەک یان دوو جار و ئەویش جووڵە و تێكهەڵچوونی بچووک هاتۆتە ئاراوە کە ئەویش بەهەڵکەوت بووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورژێمی ئێران.. بەهێز يا بێ‌هێز، كاميان؟
بابەتی دواترشوان عەتوف چوار کورتە فیلم و دوو فیلمی سینەمایی بەرهەم دێنێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان