Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ناتانیاهوو داوای پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی ئێران دەکات

ناتانیاهوو داوای پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی ئێران دەکات

0
1299

ڕۆژی کورد: بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەر لە سەفەر بۆ لەندەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ تێزرا می، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و بوریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە کۆبوونەوەی دەوڵتی ئیسراییل لە ئورشەلیم، لە لێدوانی خۆیدا، جارێکی تر ئاماژەی بە ئێران دا و داوای کرد بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی “کردارە هێرشکارانەکان”ـی ئێران پێک بێت.

نەتانیاهوو هەروەها گوتی: “حەز دەکەم جارێکی تر پێداگری لەسەر حەوجێی پێکهاتنی بەرەیەکی هاوبەش بە دژی ئەو کردارە هێرشکارانانەی ئێران کە بەم زووانە سەرلەنوێ دەستی پێکردۆتەوە، بکەم. ئەو پرسە دەبێ بەردەوام بەدواداچوونی بۆ بکرێ، بەتایبەتیش کاتێک کە ئێران گوێ ناداتە تێبینییە ناودەوڵەتییەکان و پشت گوێیان دەخا”.

سەرۆک وەزیرانی لە درێژەدا گوتی: “ئیرساییل لەسەر ئەو بڕوایەیە کە دەوڵەتی ئێران لە کۆگاکانی خۆیدا، هەزاران موشەکی باڵستیکیی کورت مەودا و مامناوەند مەودای  هەیە کە دەتوانن هێرش بکەنە سەر خاکی ئیسراییل و هاوپەیمانەکانی تری ئەمریکا”.

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تاقیکاریی موشەکیی باڵستیکی بۆ جارێکی تر ئەنجام داوە و دەشڵی هیچ هێزێک ناتوانێ بیانوەستێنێ و ئەوە بەشێک لە گەڵاڵەکانی ئێرانە.

ئەمریکاش لە هەمبەردا ئەو کردەوانەی ئێران بە دوژمنکارانە ناو دەبا و بە مەترسی بۆ سەر خۆی و هاوپەیمانەکانی دەزانێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشرۆڤەی دەور و پێگەی کورد لە سیاسەتی ئێستای جیهان و ناوچەدا/وتووێژی ژووری ڕاسانی خۆرهەڵات لەگەڵ هەڵمەت مەعرووفی
بابەتی دواتریاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: با ئێران هیچ گومانی لە جیددی بوونی ئەمریکا نەبێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان