مەسعوود پزشکیان بۆ خامنەیی : بانەچینە جەنگێکەوە کە سوور دەزانین  دەدۆڕێین .

0
405
خامنەیی و مەسعوود پزشکیان

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ناوخۆی ئێرانەوە بە ” ئەسۆشیتیدپرێس ” ی ڕاگەیاندووە مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ عەلی خامنەیی ، هۆشداری داوەتێ لە مەترسییەکی گەورە .

پزشکیان داوای لە خامنەیی رێبەری دینیی ئێران کردووە لە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل خۆی ببوێرێت چونکە ئەو کارە دەبێتە زیاتر قووڵبوونەوەی کێشەکانی ناوخۆیی ئێران و ئەگەری داڕمانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لێدەکەوێتەوە  .

ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی لە لایەن ” ئەسۆشیتیدپرێسەوە پارێزراوە هەروەها گوتوویەتی ، پزشکیان ڕای وایە لە دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ، ئەوڵاتە توانای هەیە هەموو ژێرخانەکانی ئابووریی و ئەتۆمیی ئێران بکاتە ئامانج و لە ناویان بەرێت ، ئەوەش سەرەتایەک دەبێت بۆ شۆرشێکی دووبارەی خەڵکی ئێران و ڕووخاندنی دەسەڵات لە بەر برسێتیی و بێکاری  .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا بۆ پێدانی زانیاری لە سەر شەش ئێرانی خەڵاتێکی گەورەی دیاری کردووە
بابەتی دواترپەرلەمانی ئەڵمانیا داوا دەکات جددیتر لە دژی ئێران بوەستنەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.