ڕۆژی کورد: خەباتی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک خەباتی هەر سێ پارچەی تر، لە ڕێگەی پڕ لە هەوراز و نشیوی خۆی، تووشی گەلێک تەنگ و چەڵەمە بووە، ئێستا ئەو تەگەر و کۆسپانە بە هۆی کشانەوە لە ناوخۆ و ڕووکردنە باشوور و دواتریش جیابوونەوە یەک لە دوای یەکەکانی حیزبەکان و هەوڵدانیان بۆ ڕاکێشانی خەڵکانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ لایەنی خۆیان و کورد گوتەنی بۆ زۆر و بۆر بوون، وایکردووە، کەسانێکی بەناو ڕیفۆرمخواز کە ناخێکی سەر بە ڕژیم، ڕواڵەتێکی ئیسلاح تەڵەبانە و درووشمی کوردستانیانەیان بە ڕواڵەت هەڵگرتووە بە چەند شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەل بهاوێژنە ناو حیزبەکان و ئەوەش وایکردووە کە لەلایەک دەرفەتی کاری هاوبەش و لەلایەکی تریش یەکگرتنەوەکان بە هۆی هەبوونی درووشم و تاکتیکی یەکجار لێک جیاواز، بکەونە مەترسیی جیدییەوە و خەبات لە ڕۆژهەڵات تووشی سەرلێشێواوی و پەرتەوازەبوون بکەن و جارجار تا لێواری ترازان و هەڵدێریشی ببەن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سیاسەتی فارس و ڕژیمی شوینیستیی ئاخووندی بە دژی کورد نەتەنیا هیچ گۆرانکارییەکی بەخۆیەوە نەبینیوە بەڵکوو پەرەی سەندووە و دەست تێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەموو پارچەکانی تریشدا بەدی دەکرێ. ناوەندی ڕۆژی کورد بۆ شیکاریی مەترسی و هەڕەشەکانی پەرە و گەشەسەندنی ئەو بیرۆکە نامۆیە کە خۆی هەڵقووڵاوی ژوورە هزرییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتە (بە بەڵگەوە ئەو بانگەشەیە دەکەین)، ڕای شەش کەس لە خاوەن ڕایان و شرۆڤەکارانی سیاسیی کوردی وەرگرتووە کە لە دوو بەش ـدا دەخرێنە ڕوو.
جەلیل ئازادیخواز، نووسەر، شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووس:
واقعی كۆمەلگای ئێستای ئێران نیشانی دەدات وێژەمانێ بە ناوی ڕیفۆرمخوازی لە كۆی ئیران‌دا نەماوە، یان لانیكەم بە شێوەیەكی ڕاشكاو و بەرچاو پاشەكشەی كردووە. دروشمە سەرەکییەكان، “ئێران بۆ ئێرانیەكان”، “ئازادیی بەیان” و “ئازادیی چاپەمەنی و ئەحزاب”، ڕەخنەی ولایەتی فەقیە و پێداگری لەسەر خاڵەسەرەكیەكانی یاسای بنەڕەتی، یەكسەرە نەمان و سڕاونەتەوە.
بەباوەڕی من پاش ئەوەی ئەم نیوەگوتارە نەیتوانی خۆی بكاتە بوونێكی كارای كۆمەڵایەتی، لێكهەڵوەشایەوەو دوا كردەكانی بزاوتی سەوزبوو. لەمێژە ئەم ڕەوتەو بنەماخوازەكان لەسەر دەسەڵات و پۆست و داهاتە زەبەلاح و دانسقەكان گەشتوونەتە ڕێكەوتن و ئەنجام و دابەشكردنی هاوبەشی ئەوانە. میانە ڕەویی ڕۆحانی، جگە ئەمە مانایەكی دیكەی نییە.
لەڕاستیدا شتێک بەناو ڕیفۆرمخوازانی كورد، خۆی پاشكۆی ئەو ڕیفۆرمخوازە سەراسەییەیە، خاوەنی هیچ پرۆژەو ئەجندایەكی ستراتیژیكی بیركراوە بەسوودی بزاوتی بابەتی كورد نییە. ئەم لاڕەوتە بەردەوام لە دوو ئاست و چەمكدا پاشكۆ بووە و داخوازییەكانی كوردی دابەزاندووەو بەرەوسڕینەوەی بردووە. یەكەم: لە ئاستی بوونێكی سەربەخۆ و دوو: لە ئاستی داخوازیەكانی كورددا. بەردەوام بۆ مانەوە لە پەراویزی ڕانتەكانی ئەواندا خۆی و داخوازییەكانی كوردی دابەزاندووە كە ئەمە مەترسییەو دەخوازێ ڕووبەڕووبووبەوەی جدی بكرێت.
لە هەردووچەمكی كۆمەڵگای مەدەنی و ناسنامەی نەتەوەیشدا زۆر كارەسات ئامێز دەردەكەوێت . ویستوویە كۆمەڵگای مەدەنی بكاتە میكانیزمی هەناردەكردنی گرفت وخەسارەكانی ناوخۆ بۆ بەناوپارێزگاری لەبەشەكانی دیكەی كوردستان لە چەمكی سیاسی دا سەودایەكی ئاست نزم بە گرفتی كوردەوە دەكات و بێ گەڕانەوە بۆ ڕاو بۆچوونی ئۆپۆزیسوێنی كورد خەریكە لەڕوویدا هەڵوێست دەگرێت بۆیە دەبێت بە جدی و ڕاشكاوی وەك خەسارو پەتایەك چارەسەربكرێت
دوکتور پەرویز ڕەحیم، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەددین، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی:
پێش هه‌موو شت پێویستە ئه‌وه بوترێت كه ڕیفۆرمخوازی به‌مانا باوه‌كه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی زانسته سیاسییه‌كان ده‌ناسرێت، به چه‌ند هۆكارێك بۆ ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه له ئێران‌دا به ڕیفۆرمخواز (ئیسلاح ته‌له‌ب) ده‌ناسرێن چه‌مكێكی گونجاو و دروست نییه:
1-كه‌ڵكه‌ڵه و ویستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و ناوونیشانهن، هیچ كاتێك دادپه‌روه‌ری، دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه ناسراوه‌كان، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به مانا جیهانی و ڕۆژئاواییه‌كه‌ی نه‌بووه و نییه.
2-ئه‌و كه‌سانه له ده‌سه‌ڵات ده‌ركراون یاخود خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات.
3-مۆدێل یاخود سه‌رده‌می زێڕینی ویستراوی ئه‌م ڕه‌وت و كه‌سانه، سه‌رده‌می ئایه‌توڵلا خومه‌ینییه، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوویه‌كی زێڕین (بۆ نموونه وته‌كانی كه‌ڕووبی و مووسه‌وی) نه‌ك بنیاتنانی سیسته‌مێكی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی و …هتد، له داهاتوو و هه‌نگاو به هه‌نگاو. له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رده‌مە به تاریكترین سه‌رده‌م له ڕووی سه‌ركوت و كوشتن و داخران داده‌ندرێت و نوخبه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌ستیان هه‌بووه له‌م سته‌م و سه‌ركوت و كوشتار و داپڵۆسینانهی ئێرانییه‌كان به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌ت. له حاڵێكدا كه ئه‌و كه‌سانه له هیچ دادگایه‌كی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ به‌رپرسیاره‌تییان هه‌ڵنه‌گرتووه و وڵامی ئه‌و كارانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه بیسه‌لمێنن تاوانبار یاخود تۆمه‌تبار نیین. بۆیه له‌ڕاستیدا هه‌ڵگرتنی ئه‌م ناسنامه‌یه شێواندنی ئه‌م چه‌مكه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌م كهسانهوە.
4-ڕیفۆرمخوازی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سنووری دانپێدانراوی داخراوی خوودییهكان ده‌سووڕێته‌وه‌و كه‌س و لایه‌نی تر ناگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش رێك به‌پێچه‌وانه‌ی مانیقێست و ویستی چاكسازی و ڕیفۆرمه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕیفۆرم له ئێران هیچ مانیفێستێكی ڕوون و ئاشكرای نییه، به‌ڵكوو زیاتر له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له‌چه‌ند بازنه‌یه‌كی بچووكی سنوورداردا ده‌خوڵیته‌وه. به‌مانایه‌كی تر، رێفۆرمخوازی له ئێران بۆته ڕێگه‌گرتن له هاتنه‌سه‌ركاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه به ڕواڵه‌ت توندڕهوترهوه و سه‌ر به ناوه‌ندی هه‌نووكه‌یی ده‌سه‌ڵاته.
5-خودی بونیادی سیسته‌می سیاسی له ئێران و ناسنامه‌كه‌ی و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوور و هێز و ناوه‌نده فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر به ڕێبه‌ری باڵا و …هتد، پرسی ڕیفۆرم بێ مانا ده‌كات. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ڕیفۆرم له‌و شوێنه ده‌كرێت كه توانایی بڕیار دروستكردن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی بنه‌ماكان و ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی یاسایی یارییه‌كی دیموكراسیانه‌ی هه‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كراوه‌یه بۆ ڕوانگه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ یاخود بجێگرەوەی تری ڕیفۆرمیستی، به‌ڵام هیچ كامه له‌وانه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسیی ئێران‌دا ده‌رفه‌تی هاتنه ئارای نییه و نابینرێێت. به‌مانایه‌كی دیكه، له فه‌زایه‌كی سیاسی و یاساییدا كه پێكهاته هزری، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوونه سیاسییه جیاواز و ته‌نانه‌ت پێكناكۆكه‌كان دانی پێدانهنرابێت و ئازاد نه‌بن له كێبركێكردندا، ئه‌وه باسكردن له ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده و كات كوشتن و خۆفریودانه. بۆیه تاوه‌كوو ئه‌م بنه‌مایانه نه‌یته دی و هه‌وڵه‌كان بۆ هاتنه‌ئارای ئه‌م پره‌نسیپانه نه‌بێت، ئه‌وه نا‌توانیین باس له بوونی ڕیفۆرمخوازی بكه‌ین.
6- له سیسته‌مێكی سیاسی و حوكمرانیدا كه داخراو و ئایدیۆلۆژیكه، هه‌ر جۆره ڕیفۆرمێك ده‌بێته هۆی ڕووخانی سیسته‌م. بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئه‌مه باش ده‌زانن، به‌م پێیه رێگه به ڕیفۆرم به مانا باوه‌كه‌ی ناده‌ن، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئالوگۆڕیی نوخبه خودییه‌كانی سیسته‌م نه‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ڕیفۆرم پێویستی به بوونی فه‌زایه‌كی ئازاد و ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، بوونی ڕێكخراوه ناحكومییەکان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی به‌هێز، یاساسه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی یاسا، ئازادیی پێكهێنانی كۆڕ و كۆمه‌ڵه و رێكخراو سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ و له‌مانه‌ش گرنگتر ئازادیی كاری پارتایه‌تی (حزبایه‌تی) هه‌یه كه هیچ كامه له‌وانه له ئێران‌دا بوونی نییه.
7- كاتێك ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازی مانای هه‌یه که بێجگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو كه‌س ده‌رفه‌تی یه‌كسانی یاسایی و سیاسی و دارایی هه‌بێت. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، كاتێك سیسته‌مێك له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاریی ڕیشه‌یی بونیادی و یاسایی دامه‌زرابێت، ڕیفۆرم ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی ڕووتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاتییه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌بێت فره‌ڕه‌هه‌ند و فره‌لایه‌ن و بێ به‌ربه‌ستی یاسایی و ئایینی و ..هتد، بێت نه‌ك ته‌نیا بوارێکی بچووكی ویستراوی ڕێگه‌پێدراوی ده‌سه‌ڵات.
كۆبه‌ند
له‌كۆی ئه‌م خاڵانه‌دا وڵامی ئه‌م پرسیاره به‌رجه‌سته ده‌بێت كه كاتێك سیسته‌میك و ڕهوتیك هه‌ڵگری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بێت ئه‌وه هیوا هه‌ڵنان و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و كه‌سانێك به‌م به‌ناو ڕیفۆرمیستانه دووره له واقعبینیی سیاسی (به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی واقعبینیی سیاسی بۆ ده‌كه‌ن).
هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سرنج و ته‌ركیزی تاك و هاووڵاتیان له پرسه بنه‌ڕه‌تییه ناسنامه‌یی و سیاسییه‌كان، بۆ پرسه ڕووكه‌شی و ڕواڵه‌تی و كاتییه‌كان ئاراسته بكرێت و به‌م پێیه‌ش توانای مرۆییی نه‌ته‌وه‌ی كورد به خۆسه‌رقاڵكردن به گه‌مه و ململانێی ناوه‌ند له تاران به‌فێڕۆ بچێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌م داواكاری و ململانێیانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و جیاكاریی ئابووری و سیاسی و مه‌زهه‌بی و هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌یان و به‌گشتی ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاری و ویستی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه نه‌بووه و تا ئێستاكه‌ش نییەتی.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، زاڵبوونی گوتاری ئیسلاح ته‌ڵه‌بی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌توانێت ئه‌و گوتاره زاڵ بێت كه ئیمه ده‌توانین له‌م چوارچێوه‌یه سیاسی و یاساییه‌دا، ماف و ئازادی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسنامهییمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و بیپارێزین. به‌مانایه‌كی دیكه، ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌م پێكهاته و بونیاده له هزر و ده‌روونی تاكه‌كانی كورد ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت و ئه‌م سته‌م و جیاكارییه نه‌ته‌وه‌یی – سیاسییه، دووباره خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه و تاكه‌كانی كورد تووشی سه‌رلێشیواوی و په‌رش و بڵاوی له‌نێوان دوو گوتاری ڕیفۆرم و چاكسازی له‌لایه‌ك و هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندن و گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌كتری. ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌ندییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مه‌ترسییه.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین بایه‌خدان به ڕیفۆرمخوازی له ئێران (تا ئه‌و كاته‌ی پرسی كورد به‌شێك له‌و گوتاره ڕیفۆرمخوازییه هه‌رچه‌نده سنووردار و داخراوه نه‌بێت) ده‌توانێت بزافی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازیی كورد بخاته په‌راوێزه‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ ئێستا و داهاتووی پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵات. بۆیه كورد پێویسته وه‌كوو هێزیكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی سه‌ربه‌خۆ ،به داواكری ڕوون و ئاشكرا له ئێران‌دا ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و كاته‌یه كه هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌كانی دیكه گرنگی پێده‌ده‌ن و ناتوانن پشتگوێی بخه‌ن.
ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وله‌وییه‌تی خه‌باتی چه‌كداری و هاتنه‌دی، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه به مانای گرنگی پێدان بە به‌هێزكردنه‌وه‌ی خودی گوتاری كۆمه‌ڵگه و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ..هتد، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە كه به “خه‌باتی شار” له ڕێگه‌ی هێزی نه‌رمه‌وه ده‌ناسرێت.
به‌م پێیه، ڕسته‌ی زێرین ئه‌وه‌یه كه ڕوانگه و ئاراسته‌كان نابێت به‌ره‌و گۆڕانكاری له تاران بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه و به‌هێزبوونی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت.