Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان مێکوتەی مەیموون لە ئەفریقا پەرە دەستێنێت و مەترسییە بۆ گشت جیهان   

مێکوتەی مەیموون لە ئەفریقا پەرە دەستێنێت و مەترسییە بۆ گشت جیهان   

0
654
تووشبوویەکی مێکوتەی مەیموون

 

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی مێکوتەی  مەیموون لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و وڵاتانی دیکەی ئەفریقا، ناچاربوون باری لە ناکاویی گشتیی ڕابگەیەنن لە پێناو ڕێگریی لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

ئەدهانۆم ڕایگەیاندووە “ڕێکخراوەکەی لەسەر بنەمای ئامارەکانی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە وڵاتانی ئەفریقا، گەڕاونەتەوە بۆ ڕێنماییە تەندروستییەکانی ساڵی 2005 و باری نا ئاسایی و ناکاویی تەندروستیی سەرتاسەرییان ڕاگەیاندووە”.

تێدرۆس ئەدهانۆم، ڕایگەیاندووە “خێرا بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی مێکوتەی مەیموون کە بە (mpox) لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ و لە چەندین وڵاتی دراوسێ، جێگەی نیگەرانییە. هاوکات لەگەڵ گەیاندنی دەرمانی پێویست بۆ چارەی تووشبووان، بەڵام ئاشکرا و ڕوونە کە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکانێکی زۆر و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێوەدوڵەتی پێویستە، تاوەکوو کار لە کار نەترازاوە و دۆخەکە لە دەست دەرنەچووە”.

بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاندووە “بەم نزیکانە ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی و ڕێگریی لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مێکوتەی مەیموون بڵاو دەکەنەوە”.

نەخۆشی مێکوتەی مەیموون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە و یەکەم جار لە ساڵی 1970 لە مرۆڤدا دۆزرایەوە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەکەشی بۆ وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا دەگەڕێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیسرائیل بە ئاشکرا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی دەکات
بابەتی دواترکوردانی قەوقاز داوای پاراستنی شوناس و زمانی کوردی دەکەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان